لەعەین عیسا بەرخۆدان بەردەوامە: ئێمە ڕێگە بە داگیرکاری نادەین

عەمار ئیکاش یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی عەین عیسا وتی، " ئێمە وڵامی هێرشەکان دەدەینەوە، ئێمە ڕێگە نادەین دوژمن دەربازی ناوخاکی ئێمە ببێت."

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشی عەین عیسا دەکەن. شەڕڤانانی قەسەدە لەهەمبەرهێرشەکان بەرخۆدانی دەکەن و ڕێگە بە داگیرکەران نادەن دەربازی هەرێمەکە ببن.

عەمار ئیکاش یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی ڕەقا کە لە نێو تابووری شەهید ئیلان-ی کوبانیدایە و لە گوندی جەهبەلێ بەرخۆدان دەکات. ئیکاش وتی، " شەڕوانانی قەسەدە و گەلی هەرێمەکە ڕێگە نادەن کە داگیرکەران دەربازی ناو هەرێمەکە ببن. ئێمە بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان، لێرەین. ئێمە بەنیاز نین هێرشی کەس بکەین. تاکە ئامانجی ئێمە، پاراستنی خاکەکەمانە. ئێمە وڵامی هێرشەکان دەدەینەوە. ورەمان بەرزە و باوەڕمان وایە کە سەردەکەوین."

ک-ش