ماڵی ئێزیدیانی جەزیرە: منداڵێكی ئێزیدی بەناوی"جانێ حەیدەر" لەكامپی هۆل رزگار كرا

ماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە راگەیاند كە منداڵێكی ئێزیدی بەناوی"جانێ زیاد حەیدەر"، تەمەن پانزدە ساڵە لەكەمپی هەوڵ رزگار كرا. جانێ حەیدەر لەهێرشی چەتەكانی داعش لەسەر شەنگاڵ لە سێ ئابی ٢٠١٤ رفێندرابوو.

ماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەوان و به‌ڕێوه‌به‌ری كەمپی هۆل و هێزە ئەمنیەكان لەكەمپەكە، منداڵێكی ئێزیدی بەناوی"جانێ زیاد حەیدەر"، پانزدە ساڵەیان لەكەمپەكە رزگار كردوە و لەئێستادا لەماڵی ئێزیدیانە لەهەرێمی جەزیرە.

ماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی كەمپی هۆل و ئاسایشی كەمپەكە، كچێكی بەناوی"جانێ زیاد حەیدەر" كه‌ خه‌ڵكی گوندی سۆڵاخی سەربەناوەندی شاری شەنگاڵە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٧ەوە، رزگار كراوه‌.

دوابەدوای چەندین بەسەركردنەوەی كەمپەكە، ئەو كچەی كە لەرۆژی سێ ئابی ٢٠١٤ لەلایەن گروپە چەتەكانی داعشەوە لەگەڵ هەزاران منداڵی تری ئێزیدی و ژندا رفێندرابوو، ناسرایەوە و لەئێستادا لەماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە دەمێنێتەوە.

هـ . ب