MLKP ی ڕۆژئاوا یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەڕێوەبرد

پارتی مارکسیست-لێنینیست،کۆمۆنیست(MLKP ) ڕۆژئاوا لەیەکەمین کۆنفرانسی خۆیدا دەستنیشانیکرد." ئێمە شۆڕش بەهەموو سووریا و ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاستدا بلاودەکەینەوە. ئێمە شۆڕشی کوردستان وتورکیا دەکەینە یەک.

لە بەیاننامەکەی MLKP کە لەدوای یەکەمین کۆنفراسی ئەو پارتە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، " لەشۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا کە هەزاران شەڕڤانی ژن وپیاوی تێدا شەهید بوون، بەهەزاران کەس برینداربوونە، بە تێکشکاندنی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیای فاشیستی هاوکاریی، گەییشتووەتە قۆناغێکی نوێ."

لە بەردەوامی بەیاننامەکەی پارتی مارکسیست،لێنینیست وکۆمۆنیستی ڕۆژئاوا (MLKP ) هاتووە،" دەوڵەتانی داگیرکەری ناوچەکە و وڵاتانی ئیمپریالیزم هەوڵی ئەوەدەدەن کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بێ واتا و بێ ناوەڕۆک نیشان بدەن و بەردەوام شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەنە ئاماج. شۆرشی ئێمە گەلی شۆڕشگێڕدەیپارێزن و ڕزگارکردنی خاکی خۆمان لەژێردەستی داگیرکەران یەکێکە لە سەرەکی ترین ئەرکەکانی ئێمە.

پێشخستنی دەسەڵاتی گەلی دیموکراتیک و بەرەوپیشبردنی ڕێگەی سوسیالیزم ئەرکی دوویەمینی ئێمەیە. لەسەر ئەو بنگەیە پێشخستنی مەجلیسی گەل وکۆمیناڵ، لە بواری کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازیی لەدژی دەسەلاتی داپڵۆسێنەری کاپیتالیزمە و بۆئەم ئامانجە دەسەڵاتی گەلی کۆلیکتیف پێشدەخەین. دەربازکردنی شۆڕشی ژنان بۆ ناو هەموو ماڵەکان،پێشخستنی ژیانی کولتوری، گەڕانەوەی وزەی تێکدەرانەی گەنجان بۆ خزمەتکردن بە شۆرش، ئەرکی کۆمۆنیستەکانە."

ئێمە بەدڵنیاییەوە عەفری ئازاد دەکەین. هەرچی ڕوودەدات با بیدات ئێمە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزین، ئێمە شۆڕش بەهەموو سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا بڵاو دەکەینەوە. ئێمە شۆڕشی کوردستان وتورکیا دەیەکینەیەک."

ک-ش