منداڵانی رۆژئاوا بەئاواز و موسیقا پشتیوانی لە رۆژهەڵات دەکەن

گروپی منداڵانی ئۆكێسترای رۆژئاوا بە ژەنینی موزیك دەنگیان خستە پاڵ سەرهەڵدانەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

گروپی ئۆركێسترای منداڵانی رۆژئاوا بەژەنینی موزیك سڵاویان ئاراستەی سەرهەڵدانی گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كرد.

گروپی ئۆركێسترای منداڵانی رۆژئاوا لەناوەندی چاند و هۆنەری محەمەد شێخۆ لەشاری قامیشلۆ بەژەنینی موزیك دەنگیان خستە پاڵ سەرهەڵدانی گەلانی ئێران.

منداڵانی هۆنەردۆست لەشارەكانی نزیك قامیشلۆ بەشدارییان لەم بەرهەمەدا کردووە و بنەماڵەكانیشان لەگەڵیاندا هاوسۆزی خۆیانیان نیشاندا.

منداڵە ژەنیارەكان بەتەمبور، نەی (بلوێر) و گیتار دەستیان بەژەنین كرد و بەلۆری و كرمانجی سڵاویان ئاراستەی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كرد.

ژ.ت