منداڵانی شەهیدان بەبۆنەی رۆژبوونی رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا

منداڵانی شەهیدان لە هەرێمی شەهبا و عەفرین بۆ رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.

منداڵانی شەهیدان لە هەرێمی شەهبا و عەفرین بەبۆنەی رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ناوچەی ئەحرەسی شەهبا دەستی پێکرد  و تاوەکو گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم بەردەوام بوو.

لە گۆڕستانەکە راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە. بەناوی منداڵان رندێ دەدە بە زمانی کوردی و سەمبۆلا جمۆ بە ژمانی عەرەبی راگەیەندراوێکیان خوێندەوە.

منداڵانی شەهیدان رایانگەیاند، رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە هەموو گەلانی کوردستان و مرۆڤایەتی پیرۆز بێت.

هەروەها بانگەوازیان بۆ بەرزکردنەوە و فراوانکردنی تێکۆشان و چالاکیەکان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

لە کۆتاییدا لەبەردەم هەر گۆڕێک گوڵێک دانرا.

ف.ق