مەسەدە کاردانەوەی بەرامبەر گفتوگۆکانی نێوان ئەنقەرە-مۆسکۆ-دیمەشق نیشاندا

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان ئەنقەرە-مۆسکۆ-دیمەشق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "داوا لە هەموو گەلە ئازادیخوازەکەمان دەکەین کە دژی ئەو ها

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی دەوڵەتی تورک، حکومەتی دیمەشق و روسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە ئەم بابەتانەی لەخۆ گرتووە:

"ئێمە وەک مەسەدە بە گومانەوە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی حکومەتەکانی تورکیا، سوریا بە پشتیوانی روسیا دەڕوانین. ئێمە رشتنی خوێنی گەلی سوریا لە پێناو هەڵبژاردنی ئاکەپە و بەشداری حکومەتی دیمەشق لەو پەیمانانەدا شەرمەزار دەکەین.

خۆمان بە قەرزاری گیانبازی شەهیدان، زیندانیان و کۆچبەرانی سوری دەزانین. هاوکات ئێمە پەیوەستین بە ئەرکە مێژویی و ئەخلاقییەکەمان بەرامبەر بە سوریا.

ئەم قۆناغە هەستیارەدا کە گەلی سوریا پێیدا تێپەڕ دەبێت پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە بۆ ئەوەی هەموو ناکۆکی و ململانێکان کە دوژمنانی گەلی سوریا بە گوێرەی خۆیان بەکاریان دەهێنن، تێپەڕێنن. هەروەها داوا لە هەموو گەلی ئازادی خوازی سوریا دەکەین کە داهاتووی وڵات و خەونی ئازادیمان لە لێواری لەناوچووندایە، دەبێت هەموو ناکۆکییەکان بخرێنەلاوە.

هیچ ماف و بەرژەوەندییەک لە سەرووی بەرژەوەندی و مافی گەلی سوریاوە بوونی نییە. هەروەها ئێمە داوا لە هەموو گەلە ئازادیخوازەکەمان دەکەین کە لە دژی ئەو هاوپەیمانێتییە بوەستنەوە و شکستی پێبهێنن. دەبێت هێزە شۆڕشگێڕ و بەرهەڵستکارەکان لە دژی سەرەڕۆ و بازرگانانی خوێنی گەلی سوریا یەکبگرن".

هـ . ب