مەسەدە: سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار بنگەی بزوتنەوەی گەلی سووریایە

مەسەدە شەهیدانی سەرهەڵدانی قامشلووی بە بیرهێنایەوە و وتی: " سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار لەناو خۆیدا واتا نیشانەی سەرهەڵدانی ڕزگارکردنی هەڵگرتووە کە ستوونی سەرەکی بزووتنەوەی گەلی سووریایە کە ١١ساڵی تێپەڕاندووە.

مەسەدە ڕایدەگەیەنێت: ڕژێمی سووریا، وازی لە عەقڵیەتی پاوانخوازیی ‌و سەركوتكردن، نەهێناوە ‌و بەردەوامیش لە هەوڵی نانەوەی ئاژەوە ‌و فیتنەیە لەنێوان پێكهاتەكانی وڵات.

ئەنجومەنی سووریای دیموكرت (مەسەدە) بەیاننامەیەكی لەبارەی یادی ١٧ ساڵەی ڕاپەڕینی قامشلۆ بڵاو كردەوە.

مەسەدە لە بەیاننامەكەیدا دەڵێت: “لە كاتێكدا یادی ١٧ ساڵەی ڕاپەڕینی قامشلۆ دەكەینەوە، كە خۆبەڕێوەبەرێتییەكی نەتەوەی دیموكرات، وەڵامێكە بۆ سیاسەتە سەركوتگەراییەكانی ڕژێمی دیمەشق."

ئاماژەی بەوەش كردوە، ئەو ڕاپەڕینەی لە قامشلۆوە دەستی پێكرد، گەیشتە دەوروبەری دیمەشق ‌و بە كۆبانێ‌ ‌و عەفریندا چوە ناوچەكانی حەڵەب كە هەموو گەلی ئەو ناوچانە، داوای مافەكانی خۆیان كرد ‌ بەتایبەت گەلی كورد كە پێكهێنەرێكی سەرەكیی ‌و ڕەسەنی گەلی سووریایە.

مەسەدە لە بەیاننامەكەیدا، جەختی لەوە كردوەتەوە كە “ڕژێمی سووریا، وازی لە عەقڵیەتی پاوانخوازیی ‌و سەركوتكردن، نەهێناوە ‌و بەردەوامیش لە هەوڵی نانەوەی ئاژەوە ‌و گێرەشێوێنی لەنێوان پێكهاتەكانی وڵات”، بۆیە خۆبەڕێوەبەرێتییەكی نەتەوەی دیموكرات، وەڵامێكە بۆ سیاسەتە سەركوتگەراییەكانی ڕژێمی دیمەشق.

لە كۆتاییدا مەسەدە دەڵێت: لەكاتێكدا سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ڕاپەڕینی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ی قامشلۆ ‌و تەواوی شەهیدانی گەلی سووریا دادەنەوێنین، جەخت دەكەینەوە لەوەی، چارەسەری دیمكراتییانە باشترین چارەسەری كێشەكانی سووریایە ‌و نموونەی خۆبەڕێوەبەریی باكوور ‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نموونەیەكی گونجاوە كە ڕووبەڕووی تیرۆر بوەوە بە پێشەنگایەتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە).

ک-ش