مونزور: ناتوانن بە گۆشەگیری ئیرادەی کورد بشکێنن

فەرزندە مونزور، ئەندامی دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان وتی، ئەوانەی ناتوانن بەرخۆدانی ئیمرالی بشکێنن، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی سیستمی گۆشەگیری و هێرشەوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن و رایگەیاند کە ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن.

فەرزندە مونزور، ئەندامی دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان وتی،" ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری ئاشتی و دیموکراسییە" و رایگەیاند، کە گەلی سوریا لە چالاکیدایە.

دەستپێشخەریی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە سەرتاسەری سوریادا، پێشەنگی کاری دیپلۆماسی دەکات لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان ئەو دەستپێشخەرییە کە بارەگای هەیە لە شارەکانی حەلەب و منبج و دێرە زور و حەسەکە و لقامیشلۆ بە دوو شێوە کاردەکات. لەلایەکەوە فکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاودەکاتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ئۆجالان، مۆری خۆی دەخاتە سەر چەندین ئەرکی گرنگ.
 

فەرزندە مونزور، ئەندامی دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێرشی قورس دەکاتە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. لە کوردستان هێرش دەکات و وتی: "گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جۆرە شێوەیەک ئەنجام دەدرێت. هەموو کەسێک لە زینداندا مافی بینینی خێزان و پارێزەرەکانی هەیە، دەوڵەتی تورک ئەو مافە زەوت دەکات .ئەمەش بەستراوە بە نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک بۆ پرسی کورد. ئەگەر بە دروستی نزیک بوایەیەوە و چارەسەری بویستایە، ئەوا گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ڕێبازی نزیکبوون لە ڕێبەر ئاپۆدا دەبوو."

چونکە ناتوانن بەرخۆدان بشکێنن

مونزور ڕایگەیاند، کە ئەوانەی ناتوانن بەرخۆدانی ئیمرالی بشکێنن، دەیانەوێت لە ڕێگەی سیستمی گۆشەگیری و هێرشەکانەوە ئیرادەی گەلی کورد و ئازادیخوازان بشکێنن و وتی، "بەرخۆدانی ئیمرالی زۆر مانادارە. کاریگەری و ڕووناکی ئەم بەرخۆدانە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر خەڵک هەیە. بۆیە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن پەیڕەو دەکەن. بێگومان ئەم سیاسەت و پێشێلکاریانە سەرناکەوێت. بەم سیاسەتە پیسە ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن. بەم هێرشانەش ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن.

هەموو کەس بەرخۆدان دەکات

مونزور وتی: "ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری ئاشتی و دیموکراسییە. پێویستە هەمووان ئەمە ببینن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا،" پەیامەکانی ئیمراڵی بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی و چارەسەری و دیموکراسییە. ئەوانەی دیموکراسی بۆ خۆیان مەترسیدار دەبینن لەم پەیامانە دەترسن. هەموو پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەسەرپێن. لە سەرتاسەری سوریا خۆشەویستییەکی گەورە بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە مەیدانەکاندان، کار دەکەن"

ف.ق