میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی منداڵێکیان بریندار کرد

هێرشی میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی لە گەڕەکی تای قامشلۆ بەردەوامە. لە ئەنجامی تەقەی میلیشیاکانی دیفاع مەدەنیدا منداڵێکی ١٢ ساڵ بریندار بوو.

هێرشی میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی سەر بە حکومەتی سوریا لە گەڕەکی تای قامشلۆ بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێکی ١٢ ساڵ بە ناوی ئەحەد عوسمان بریندار بوو. ئەحەد بۆ نەخۆشخانەی خەبات گواسترایەوە.

میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی لەسەر رێگای وەهدە ٢ منداڵیان گولەباران کردبوو و لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید و منداڵێک بریندار ببوون.

ف.ق