میلیشیاکانی رژێمی سوریا ریشسپیەکی قامشلۆیان کوشت

میلیشیاکانی سەر بە رژێمی سوریا لە شاری قامشلۆ حاییس ئەلجریان ریشپسی هۆزی بەنی سەبەیان کوشت.

حاییس ئەلجریان دوای ئەوەی لەگەڵ میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی کۆبوە، کرایە ئامانج.

کۆبونەوەکە بۆ رێگریکردن لە هێرشی میلیشیاکانی سەر بە رژێمی سوریا، لەدژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خەڵکی مەدەنی ئەنجامدرابوو.

دوای کۆبونەوەکە حاییس ئەلجریان لەبەردەم ماڵەکەی لە نزیک نەخۆشخانەی وەتەنی کە ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی دیفاع وەتەنیدایە، تیرۆرکرا.

حاییس ئەلجریان کە هزری نەتەوەی دیموکراتیکی قبوڵ کردبوو، هەموو کاتێک بانگەوازی بۆ یەکێتی و یەکگرتن دەکرد. ژمارەیەک لە منداڵانی ئەلجریان لەناو ریزەکانی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ و هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدان.

میلیشیاکانی رژێمی سوریا، ٢٠ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەو هۆیەوە شەڕ روویدا.

میلیشیاکان هێرش دەکەنە سەر خەڵکی مەدەنیش. لە یەکەم رۆژی هێرشەکەدا ئەندامێکی ئاسایشێ قامشلۆ شەهید بوو. رۆژی ٢٢ی نیسان منداڵێک شەهیدکرا و ٣ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.

ف.ق