میت لەجندرێس هاوڵاتیەكی تری رفاند

هەواڵگریی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەسەر بازگەیەکی كۆنترۆڵ هاوڵاتیەكی دانیشتووی ناوچەی جندرێسی عەفرینیان بەرەو شوێنێكی نادیار رفاند.

سەرچاوەیەكی هەرێمی لەجندرێسەوە رایانگەیاندوە؛ هەواڵگریی دەوڵەتی دەوڵەتی داگیركەر ناسراو بە "میت"، هاوڵاتیەكیان بەناوی "نیزار محەمەد بۆزان"، تەمەن ٢٥ ساڵە لەناوچەكە رفاندوە و بەرەو شوێنێكی نادیار گۆاستوویانەتەوە و هاوكات دەستیان بەسەر سەیارەكەشیدا گرتووە.

هەر ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە؛ نیزار محەمەد بۆزان لە بازگەی كۆنترۆڵ كە هەواڵگریی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەسەر رێگای نێوان عەفرین و ناوچەی جندرێس داینابوو دەستەسەر کراوە. محەمەد بۆزان بۆ كڕینی پێداویستی رۆژانە دەچێتە عەفرین، بەڵام لەلایەن میتەوە بەرەو شوێنێكی نەدیار دەڕفێندرێت.

ژ.ت