مزگین بۆتان شەرڤانی یەپەژە شەهیدبوو

شەرڤانی یەپەژە مزگین بۆتان لە رووداوێکی هاتووچۆدا شەهیدبوو.

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە سەبارەت بە شەهیدبوونی شەڕڤانی خۆی رۆژدا کاینەر (مزگین بۆتان) ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە.

"شۆڕشی ژنی رۆژئاوا لە رۆحی یەکێتی نەتەوەیی و رۆحی یەکێتی گەلانی بەهێز کرد، بووە پەناگەی زۆر کچ و کوڕی قارەمان. لە چوار لای کوردستان و جیهانەوە گەنجانی خۆڕاگر روویان کردە ریزەکانی شۆڕش. ئەم خاکە پیرۆزە بۆ رزگاربوون لە دەسەڵاتداران، هیوایەکی گەورە و دەرفەتی ژیانی نوێی خوڵقاند. بەرخودانی کۆبانێ لەسەر ئەو بنەمایە چارەنوسی گەلی کورد و هەرێمەکەی گۆری، بۆ ئەو گەنجانەی مەشخەڵی ئازادییان بەرزکردەوە هەناگوی زۆر دیاری هەڵگرت. بەو گیانەوە هەموو سنوورەکانی هەڵگرت و شەپۆلی گەنجان روویان کردە ریزەکانی شۆڕشەوە.

هاوڕێمان رۆژدا کاینەر بە ناسناوی مزگین بۆتانیس لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورەبوو و لە هەوار و زێدی بەرخودانی جزیرا بۆتانەوە رووی کردە ریزەکانی ئازادی. هاوڕێیانی وەک مزگین هەمو ئەرکەکانی سەردەمیان جیبەجێ کرد. هەڤاڵ مزگین کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کۆبانێ وەک ژنێکی ئازا لە بەرامبەر ئەو دڕندەییەدا وەستایەوە و ساڵی ٢٠١٤ هاتە ناو ریزەکانی یەپەژەوە. هاورێ مزگین لە تێکۆشان دژی داعشدا رۆڵ و بەرپرسیارێتی گەورەی جێبەجێ کرد و تێکۆشانێکی بێهاوتای لە پێناو گەلەکەیدا ئەنجامدا.

هەڤاڵ مزگین بۆتان لە رێکەوتی ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بوو بە هۆی رووداوێکەوە گەیشتە پلەی شەهیدبوون. بەتایبەتی لە بنەماڵەی هاوڕێمان مزگین، هەروەها سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێز دەکەین. وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان خاوەنداری لە بەڵێنی هێنانەدی هەموو خەون و ئاواتەکانی هاوڕێیانی شەهیدمان دەکەین. بەڵێنمان بۆ هاووڕێیانی شەهیدمان بەرزکردنەوەی تێکۆشانە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: مزگین بۆتان

ناو و پاشناو: رۆژدا کاینەر

ناوی دایک: حەلیمە

ناوی باوک: عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩.٠١.٢٠٢٣، عەین عیسا".

 

هـ . ب