مەزڵوم کۆبانێ: هێزەکانی تورکیا توانای ئەوەیان نییە زیاتر لە رۆژئاوای کوردستان بمێننەوە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، هیچ پێکهاتەیەک نییە کە یارمەتی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بدات بۆ ئەوەی ماوەیەکی زیاتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا بمێنێتەوە و دەشڵێت: هاووڵاتییانی سەرێ کانێ ئەزمونێکی زۆر سەختیان تێپەڕاندوە.

ئەمڕۆ، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، هێزەکانی دەوڵەتی تورک چیتر توانای ئەوەیان نییە بۆ ئەوەی زیاتر لەو ناوچانە بمێننەوە کە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریادا داگیریان کردووە، هەروەها مانەوەی هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیان پەیوەندیی بەتوانای سەربازیی هێزەکانی هەسەدە-ەوەهەیە بۆ دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە و پشتیوانیی دانیشتوانی ئەو ناوچانە.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئەوەشی وت: هاوڵاتییانی سەرێ کانێ ئەزمونێکی زۆر سەختیان تێپەراندوە و توانای ئەوەیشان هەیە جارێکی تر بگەڕێنەوە شوێنەکانیانی خۆیان.

ف.ق