ناسنامەی دوو شەڕڤان ئاشکرا کران کە لە رەقا شەهید بوون

قەسەدە ناسنامەی دوو شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی چەتەکانی داعشدا لەمەرامبەر ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە رەقا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" رێکخستنی تیرۆریستی داعش تاوەکو ئێستاش مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەموو جیهان. رێکخستنی تیرۆریستی داعش هەموو پشتگیریەکەی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەردەگرێت، بە تایبەتی لەو هەرێمانەی کە داگیری کردووە، وەک سەرێکانی و گرێ سپی.

هێرشی تیرۆریستی شانە شاراوەکانی رێکخستنی تیرۆریستی داعش دوێنی (دوشەممە ٢٦ی کانونی یەکەم) لە رەقا، دوای ریزە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمە جیاوازەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دێت. دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشێکی زەمینی بۆ سەر هەرێمەکەمان تیرۆریستان چالاکتر بوون.

لە کاتی وڵامدانەوەی تیرۆریستاندا دوو شەڕڤانمان بە ناوەکانی عومەر فەیاد ئەلناسر (قەناس) و ئەحمەد ناسر سلێمان (جوان) کە لەسەر ئەرکی پاراستن بوون، دوای بەرخۆدانێکی گەورە لە بەرامبەر تیرۆریستان شەهید بوون.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان و گەلەکەمان دەکەین. تەئکید دەکەینەوە کە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە. خوێنیان بە فیڕۆ ناچێت. بەردەوامی بە ئۆپراسیۆنەکانمان دەدەین تاوەکو تیرۆریستان لەناودەبەین.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: قەناس

ناو و پاشناو: عومەر ئەلناسر

ناوی دایک: لەمیا

ناوی باوک فەیاد

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: دێرەزۆر \ ١٩٩٩

کات و مێژووی شەهیدبوون: رەقا – ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

**

ناسناو: جوان

ناو پاشناو: ئەحمەد سلێمان

ناوی دایک: ئایشە

ناوی باوک: ناسر

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: گرێ سپی ٢٠٠٢

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: رەقا  ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

ف.ق