ناسنامەی شەهیدێکی هێزەکانی رزگاری عەفرین راگەیەنرا

هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی ئاشکرا کرد کە لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید بووە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
" هاوڕێمان فەداکار رۆژی ٥ی ئایار لە سەر ئەرکی خۆی شەهید بوو.

دوای داگیرکردنی عەفرین وەک قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم بۆ رزگارکردنی عەفرین تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەبراوە. لەم تێکۆشانەی دژی داگیرکەراندا، گەنجەکانمان روویان لە ریزەکانی ئێمە کرد و یەکێک لەو گەنجانەش فەداکار بوو. هاوڕێمان فەداکار لە هەرێمی بەرخۆدانی عەفرین لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بوو. هەم وڵاتپارێزی خانەوادەکەی و هەمیش بەشداریکردنی کەسوکاری لەنێو شۆڕشدا، کاریگەریەکی زۆری لەسەردانا. دوی داگیرکەری عەفرین، هاوڕێمان فەداکاریش بەشداری لە نێو تێکۆشانی ئازادیدا کرد. شۆڕش ئەرکێکی سەختە و هاوڕێمان بە دڵ و گیان ئەرکی پیرۆزی خۆی تاوەکو دوایی جێبەجێ کرد.

دەبینە درێژەپێدەری تێکۆشانی هاوڕێمان فەداکار و بەڵێن دەدەین کە هەر بستێکی خاکی خۆمان لە داگیرکەری رزگار دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ فەداکار و گەلە نیشتیمانپەروەرەکەمان دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: فەداکار

ناو و پاشناو: عەلی بەشیر

ناوی دایک: ئەمەل

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

مێژووی شەهیدبوون: ٥ی ئایاری ٢٠٢٢"

ف.ق