ناسنامەی شەهیدێکی ئاسایشی رۆژئاوا راگەیەندرا

ناوەندی راگەیاندنی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیان، ئەندامیان موتشەر ئەلئەحمەد لە دێرەزۆر شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوری لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

" ئەندامێکی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی دێرەزۆر رۆژی سێشەممە ٢١ی شوبات، کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بوو بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەی، شەهید بوو.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە؛

ناو و پاشناو: موتشەر ئەلئەحمەد

ناوی باوک: ئەحمەد

ناوی دایک: کامیلە

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: سیوەر ٢٥ -١١ – ٢٠١٨

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: دێرەزۆر ٢١-٢- ٢٠٢٣"

ف.ق