ناوی ژمارەیەک لە ڕفێندراوەکانی ماباتای عەفرین ئاشکرا کرا

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ناوی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی گوندی میرکان-ی ناچەی ماباتای عەفرین-ی کە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرابوون ئاشکرا کرد.

وتەبێژی فەرمی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ئیبراهیم شێخۆ دەستنیشانیکرد کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە ئەمری دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورک-میت لە دژی هاووڵاتیانی عەفرین، لە ناوچەی ماباتا و گوندەوارەکانی تاوان ئەنجام دەدەن.

شێخۆ وتی، چەتەکانی بەرەی شامیە دوێنی گوندی میرکان-ی ماباتای عەفرینیان گەمارۆدا.

شێخۆ کە زانیارییەکانی خۆی لە چالاکوانانی ماباتا وەردەگرێت ڕایگەیاند؛ کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک بەسەدان هاووڵاتی گوندی میرکان کە ژنیشیان تێدایە، ڕفاندووە.هەروەها لە گوندی شێتکا، مستەشێرا، ئیرەندێ، دەلا، عەلی جارو، قاسمۆ و گەلیک گوندی تری ناوچەی ماباتا چەندین کەسیان ڕفاندووە.'

ناوی ئەو کەسانەی کە ئاشکرا بوونە بەم شیوەیە:

لە گوندی مستکا؛ ئەسەد عەلۆ، زەکیە عەلۆ، عەبدین حسۆ، محەمەد حسۆ وهاوارسەلمان.

لە گوندی ئەردنێ؛ عەگید ڕەشید حەسەن، محەمەد محەمەد حەسەن، عەبدولڕەحمان خەلیل موستەفا، ئیسماعیل محەمەد سێدۆ و عەبدولڕەحمان حەنیف حەسەن.

لە گوندی میرکان؛ خەلیل حسنێ حەمید، فەیسەل فوئاد حەمالێکۆ، خەمگین حەمۆ، نەسان سینۆ، بەنگین عارف عەبدۆ و عەبدۆ گەنجۆ خەمیس.

ک-ش