نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد منداڵانی کەمپی هۆڵ بۆ بگوازنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد کە ٢٧ هەزار منداڵی کەمپی هۆڵی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بگوازنەوە وڵاتەکانینا.

ڤیلادیمیر ڤۆرۆنکۆڤ نوێنەری سکرتێری گشتی نووسینگەی تێکۆشانی دژی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە دەوڵەتان کرد کە منداڵەکانیان لە کەمپی هۆڵ بگوازنەوە.

ڤۆرۆنکۆڤ ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو منداڵانە زیاتر منداڵی داعشن  و ٢٧ هەزار منداڵ پشتگوێخراون و مەترسی ئەوە هەیە کە رادیکاڵ بکرێن.

لە کەمپی هۆڵ کە گەورەترین کەمپی کۆچبەر و پەنابەرانی سوریایە، بەپێی ئاماری نەتەوەی یەکگرتووەکان ٦٢ هەزار کەس تێیایدا دەژین. ٨٠٪ ئەو کەسانەی کە لە کەمپەکەدا دەژین، ئەو ژن و منداڵانەن کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی ژێر دەستی داعش هەڵهاتبوون.

ڤۆرنکۆڤ ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە ناو کەمپەکەدا منداڵی ٦٠ وڵاتی جیهان هەن و بەرپرسیاری ئەو منداڵانە لەسەر شانی ئەو وڵاتانەیە نەک بەڕێوەبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ف.ق