'نەتەوە یەکگرتووەکان و دیمەش بە باشی هاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەیان نەکردووە'

لە لێپرسینەوەی نێونەتەوەییدا لە بارەی سوریا، راگەیەندرا کە حکومەتی دیمەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە باشی هاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریایان نەکردووە.

پاولۆ پینهێرۆ سەرۆکی کۆمسیۆنی لێپرسینەوەی نێونەتەوەیی لەبارەی سوریا کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە وتی، " لەم ئازارەدا زۆر قاڕەمانی ئەنجامدران، بەڵام حکومەت و نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەیاندنی هاوکاری نێونەتەوەیی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە سەرکەوتوو نین."

سەرۆکی کۆمسیۆنەکە باسی ئەوەشی کرد کە خەڵکی سوریا بیریان لەوە کردووە کە فەرامۆشکراون و پێویستە لێپرسینەوە بکرێت. لە رووی کۆتاییهێنان بە دوژمنایەتیدا یەکگرتوویی نییە. لە ئاسانکاریدا بۆ هاوکاری بیانیەکان بۆ ئەوەی بگاتە دەستی زیانلێکەوتووان، کارێکی زۆر نەکراوە و سەرکەوتوو نەبوون."

هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە، حکومەتی سوریا و سوپاکەی تاوانبارن کە هاوکاری زیانلێکەوتووانیان نەکردووە و رایگەیاند، هەیئە ئەلتەحریر ئەلشام هاوکاریەکانی دەرەوەی سنوری لە حکومەتی شام رەتکردووەتەوە.

هاننی میگاللی کۆمیسیاری نەتەوە یەکگەرتووەکانیش رایگەیاند کە لێکۆلینەوە لەسەر ئەوە دەکەن کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانی لایەنەکان هاوکاری نەگەیشتووەتە، زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە.

ف.ق