نەورۆز لە دێرەزۆر پیرۆز کرا؛ نەورۆزی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە

نەورۆز لە شاری دێرەزۆری سوریا پیرۆزکرا. لە پیرۆزباییەکەدا ڕاگەیاندرا، نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ تاوەکو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و سەرکەوتنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، نەورۆزی بەردەوامیدانە بە بەرخودان.

سەدان کەس لە دێرەزۆر لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجوومەنە مەدەنی و سەربازییەکان، لە شارۆچکەی کیسرای ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر  جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا زیاد ئەل جێلات سەرۆکی هۆزی بەگارای سەر بە ئێڵی عوبێدات لە ڕۆژئاوای دێرەزۆر  پێشوازیی لە بەشداربووان کرد. پاشان فەرماندە دەمهات ئەلکلێزی بەناوی ئەنجومەنی سەربازیی دیرەزۆر جەژنی نەورۆزی لە بنەماڵەی شەهیدان،   ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆزکرد.

ئەلجێلات وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژی برایەتیی گەلانە و ئێمەش بەڵێن دەدەین هەتا بونیاتنانی سوریایەکی دیموکراتی و ئازاد تێکۆشان و بەرخۆدان بکەین. ئێمە ئەمڕۆ پێکەوە ڕۆژی ئازادیمان پیرۆزکرد و بە هەموو جیهان دەڵێین، گەل داوای ئازادی و دیموکراسی دەکەن، بە دڵنیاییەوە پێکهاتەکان و ئایینەکانیان کە لە بەرامبەر هەموو پیلانگێڕی و هێرشێکدا پێکەوە دەبن".

شەهرزاد قاسم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆبوونەوەی ژنانی زنۆبیا لە دیرەزۆر وتی: "ئێمە جەژنی نەورۆز لە  هەمووتان پیرۆز دەکەین و سڵاوی گەرمتان بۆ دەنێرین".

شەهرزاد وتیشی: "ئێمە ئەم ڕۆژە لە ڕێبەری مرۆڤایەتی عەبدوڵا ئۆجالان، دایکان و بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان پیرۆز دەکەین و هیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی بە پێشێلکاری و داگیرکاری بێت".

پاشان سەنا حسێن ئەندامی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی دیرەزور وتی: "نەورۆز بەهاری خێر و هاوسۆزی و یەکگرتنە. ئێمە سڵاوی خۆمان بۆ ژنانی تێکۆشەر و خۆڕاگر دەنێرین".

ژ.ت