نەورۆزئەحمەد: ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێز ساڵی ٢٠٢١ دەستپێدەکەین

فەرماندەی گشتی یەپەژە نەورۆز ئەحمەد دەستنیشانیکرد کە لە ڕووی سیاسی و سەربازیەوە بەهێزێکی زۆرتر، بە پێداگری وئیرادەیەکی بەهێزەوە ساڵی ٢٠٢١دەستپێدەکەین.

نەورۆز ئەحمەد فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە دەربارەی ڕووداوە سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕوویاندا، هەمیش دەربارەی پرۆژە وپلان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئاژانسی هەواڵنێری فورات-ئەنەفە قسەیکرد.

فەرماندە نەورۆز ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو کە لەهەرشوێنێکی جیهان سیستەمی دەسەڵاتدار ڕۆژبەڕۆژ هێرشی قڕکردن و بێ ئیرادەکردن لە دژی ژنان فراوانتردەکات و وتی، " بۆئەوەی کە سەدەی ٢١ وەک سەدەی ژنان بەڕێکخستن کراوە. ئێمە دەبینین کە چالاکی ژنان لە هەموو بوراوەکاندا ڕەنگدانەوەی بەخۆوە دیوە. لە دۆخێکی ئاوەهادا هێرشەکان لەدژی ژنان زۆرتربووە. بە هۆی ئەوەیە کە ئێمە ئەو هزرو پیشەنگایەتیە لە زۆربەی دەڤەرەکان جیهان دەبینین. بۆئەوەی کە خۆیان بەگەیەننە ژنانی بەرخودێر و تێکۆشەر. بۆ ڕێکخستن بوون ئێمە پلانسازیەکمان دابووە پیش خۆمان. ئەو دۆخە لە شەڕی ئێمە لە دژی داعش زۆرتر پێشکەوت. کار وخەباتی ئێمە بۆ ئەوئامانجە بەردەوام بوو. لە زۆرشوێنی جیهان لە گەلێک نەتەوەی ترژنان بەشداری ناو ڕیزەکانمان دەبن.

بۆ ئەمساڵیش پلانی ئەوەمان هەیە کە خۆمان بگەێنینە ئەوهێزانە. بەڵام هێرشی داگیرکاری، هەڕەشە لەسەرهەرێمەکە و پەتای کرۆنا کێشەیان بۆ پلانەکانی ئێمە دروستکرد. بووە هۆی ئەوەی کە ئەم گرفتانە نەیهێشت ئێمە خۆمان بگەێنینە هەموو شوێنێک. ئەو کەسانەی کە ویستیان بێن بۆهەرێمەکە بەهۆی ئەوهۆکارانەوە نەیانتوانی بێن. بێگومان ئەوە گرفتێکی گەورە بوو. بەڵام لە رێگەی مەساج و تکنیک و ئامێری پێوەندی ئینتەرنتی ئێمە توانیمان خۆمان بگەێنینە ژنان. بێگومان ئەم ڕێکارانە بەشی چالاکییەکانی ئێمە ناکات و پیویستی بە کارێکی فراوان هەیە. لە بەرئەوەی یەکێک لە خواستەکانی شورشی ئێمەیە و گرێدراوی شۆرشی رۆژئاوایە. پێکهێنانی شۆرشێکی دیموکراتیک و ئازادی پارێز بۆ هەموو جیهانی پێویستییە."

 

دەربارەی پلان و ئامانجەکانی یەپەژە بۆ ساڵی ٢٠٢١ فەرماندەی گشتی یەپەژە نەورۆز ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو:

"بێگومان ئێمە لە قۆناغێکی دژوارداین. ساڵی ٢٠٢٠ بۆ گەلی ئێمە ئەنجامێکی قوورسی بوو. گەلی ئێمە لە ماڵووحاڵی خۆیان کۆچبەر بوون. لە سەرخاکی خۆی بە ناچاری وەک پەنابەر دەژی. ئەمە راستیەکی قوورس و بە ئازارە. لە عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانی و هەرێمەکانی ترهێرش بەردەوامە ودۆخەکە بەو شیوەیە. لەسەرهەموو هەرێمەکە هەڕەشە بەردەوامە، زۆرتر بووە.

ئێمە ساڵی ٢٠٢٠ مان تێپەڕاند، بەڵام تێکۆشانی ئێمە بەردەوامە. ساڵی ٢٠٢١ بۆ تێکۆشانی ئێمە سالێکی قوورس بێت. لە سەرئەساسی ئەنجامەکانی ٢٠٢١ ، ئێمە لە رووی سیاسی، سەربازی ئێمە بەهێزێکی بەهێزتر و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ ئامادەین. هەروەها ئێمە هۆشیاری، ڕێکخستن و داخوازی کۆمەڵگەی خۆمان دەبینین. بەڵام ئامانجی سەرەکی ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکانە و گەلەکەمان بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، ئازادانە بژین. سەرەڕای ئەوەی کە هێرشەکان هێشتا بەردەوامە، ئێمە وەک یەپەژە بەئەرکی خۆمان دەزانین کە پاراستنی خاک و گەلەکەمان بکەین و ئامانجی سەرەکیمانە. لەساڵی داهاتووەدا بەئامادەکاری تەواوەوە لە هەموو بوارەکانەوە کار بکەین، ببینە وڵام بۆ داخوازیەکان. ئێمە تا ئاستێکی باش ئامادەکاریمان کردووە. لەهەنێ بواروە کارماوە کە دەبێت لە سەری ڕاوەستە بکرێت و تەواوی بکەین. یەکێک لە ئامانجەکەمان ئەوەیە، ئەزموون، دەسکەوتەکانی بەرێوەبەری خۆسەر لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و بەتایبەت لە بواری خەباتی ژنانەوە بپارێزین. شێوازی چارەسەری کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوا خۆی دەرخست لە سەرەتا لە سووریا و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین بڵاو ببێتەوە. لە بەرئەوەی کە ئەم هەرێمانە ناکۆکی زۆری لێدەکەوێتەوە. هەربۆیە ئێمە دەبێت ئەم مۆدلی چارەسەریە بەهێزتر بکەین و ببێتە نموونە بۆهەموو جیهان. بێگومان ئەمە بە پیشەنگایەتی ژنان وگەنجان مسۆگەر دەبێت. هەربۆیە ئەم سیستمەی ئێمە دەبێت ببێتە سیستەمی هەموو جیهان، دەبێت بەهێزی بکەین. زۆرتر بوونی هێرشەکان هۆشیاری و رێکخستنی ئێمە بەهێزدەکات. هێرشەکان ئێمە بەهێزتر دەکات.

بە پیشەنگایەتی ژنان و گەنجان ئێمە دەتوانین بە ژنانی هەموو جیهان بێژین کە بە گەورەبوونی ئەم تێکۆشانە ئێمە دەتوانین بەسەرکەوین. دەبێت ئەمساڵ بۆ ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەلی هەرێمەکە بکەینە سالی ئازادی و شۆرشی جیهانی. ئێمە بۆ ئەوە تێکۆشان دەکەین. بۆ بەها مرۆییەکان خوێن بەخشراوە، بۆ ئامانجی شەهیدانمان کە گیانی خۆیان بۆ ئەم ئامانجە بەختکردووە، ئێمە بەئەرکی بەرپرسیارانەی خۆمان هەستین."

ک-ش