'نوودا کرێکار پاراستنی ڕێبازە'

فەرماندەیی یەژاستار شەهید نوودا کرێکاری بەبیرهێنایەوە و وتی: " بە ڕۆحی نووداکان ئەم نەتەنیا ئەمجارە، هەتاکوو ئێمە ژیانێکی ئازاد لە گەل ڕێبەرایەتی خۆمان مسۆگەر نەکەین، ئێمە ڕاناوەستین."

یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار شارەزا حەسرەت باسی تێکۆشان و ژیانی شەهید نوودا کرێکاری کرد و وتی: " بە ڕاستی شەهیدان ئێمە ڕۆژبە ڕۆژ مەزن دەبین و ڕۆژبە ڕۆژ دەستکەوتی و مێراسێکی مەزنمان ئاوا کردووە. لە مێژووی ئێمەدا هەزاران شەهید هەیە و هەر هاوڕێیەک بووەتە ئەفسانەیەک، بووەتە داستانێک کە بۆ گەلی ئێمە و مرۆڤایەتی بووە میراس. لەشەخسی هەڤاڵ نوودا ئێمە هەموو شەهیدانی شۆڕش بەبیر دەهێنێتەوە و سەرمان لەهەمبەر ئەوان دادەنەوێنین و جارێکیتر سۆزی خۆمان بۆ بەرزکردنەوەی ئالای تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە."

' پاراستنی خەتی رێبەر ئاپۆ'

فەرماندەی یەژاستار حەسرەت  تیشکی خستەسەر ژیان و تێکۆشانی نوودا و وتی: " هاورێیەک وەها بوو کە خۆی لە پەرگالی  دەسەڵاتداری کە کۆمەڵگە لە جەوهەری خۆی دوور دەخاتەوە، پاراستبوو. بەڕاستی هەم بە دڵفراوانی خۆی، هەمیش بە سادەبوونی خۆی،هەم بەهەستی وڵاتپاریزی خۆی، دیسانەوە هەڵویستی هاورێیەتی، هاورێ نوودای کردبووە نموونەیەک مەزن بۆ ئێمە. هاورێیەک کە هەستی تێکۆشانی و پێوەندی خۆی و ژیانی ئازادی بەهێزکردبوو. خۆی لە مەدرەسەی رێبەرایەتی پەروەردە کرد. ڕەنجی رێبەرایەتی بۆخۆی لە سەر هاورێ نوودا زۆر بوو. لە قۆناغی هەرە هەستیاردا کە مەتەرسییەکی زۆر لەسەر تەڤگەرە هەبوو، هاوڕێ نوودا بووە پارێزەری خەتی ڕێبەرایەتی. هیچکات نەکەوتە ناو بابەتی تاک. بەردەوام رێگەی ڕاست پاراستنی خەتی  ڕێبەر ئاپۆ بوو.

دیسان خەباتی هاوڕێ نوودا و هاوڕێ ڤیان لەم قۆناغەدا، ڕێبازی تێکۆشانی ژنانی شۆڕشگێڕ ئاشکرا بوو. ڕێبەرایەتی رێکخستنی ئەمانەتی خەتی ئازادی ژنان کرد. ڕێبەرایەتی وتی: "  پرۆژەیەکی نیوە تەواوی من ماوە و دەبێت تەڤگەری ژنان خاوەنداریەتی لێبکەن و تەواوی بکەن." بە ڕاستی ئەوەی کە ئەم ئالایەی هەڵگرت و تەمسیلیانکرد و خاوەنداریەتی لە پارتییان کرد ئەم هاورێیانە بوون. بە تایبەتی ئاستی هاورێەتی هاوڕێ نوودا و هاورێ ڤیان زۆر تایبەت بوو. هاوڕێەکی ئێمە لەسەر ئەم باباتە کتێبێکی نووسیوە. لێرەدا هاوڕێ نوودا و هاوڕێ ڤیان وەک دووانە پێناسە دەکرێن. چۆن؟ بە هەمان هەست دەژیان، هەمان رێبازی رێکخستنییان پەیرەو دەکرد، لەیەک ئاستدا خاوەنداریەتییان لە قۆناغەکە کرد و هاورێیەتیەکی بەهێزیان ئافڕاند. وەک ڕۆحێک لە دوو جەستەدا بوون و پێکەوە تێکۆشانی هاوبەشیان دەکرد. ئەم هاوڕێ پێشەنگانە بەردەوام بۆ ئێمە نموونەن."

'بە ڕۆحی نوودا و ڤیانەکان کات کاتی ئازادیە'

فەرماندە حەسرەت بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: " ئێمە دەربازی ٢٣هەمین ساڵی گۆشەگیری سەر ڕێبەرایەتی بووین، دیسانەوە هێرشی دڕندانە لە سەر گەلەکەمان و هاوڕێیانمان لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەچێت. بەڕستی دوژمن شەرێکی دوور لەهەموو بەها ئەخلاقییەکان بەریوەدەبات. بەم واتایەدا بۆ وڵامدانەوە ئەم قۆناغە ڕۆحی نوودا دەبیت هەبێت. هەم ڕۆحێک کە ئاشکرابوونی ئایدۆلۆژی و پێوانەکانی پارتی بووندا، لە خەتی ئازادی ژنان مێشکێکی زەلال و هاوکات هاوڕێ نوودا تەمسیلی ڕۆحی سەربازبوون و خەتی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەکرد. ئێمە دەبینین کە ئەو ڕۆحە لە ڕۆژی ئەمڕۆدا بەردەوامە، ئەوە لە بەرخۆدانی هەفتانیندا لە شەخسی هاورێ ئەسمەر، نووجان، زەلال و هەرە دوایی لە بەرخۆدانی ئەفسانەیی گارێ دا ، خۆی نیشاندا."

 کەجەکە هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە'  دەستپێکردووە و ئەم هەنگاوە گەیشتتوەتە ئاستێکی گرینگ. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە خاوەن ڕێبازی پێکهێنانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردین. ئێمە بەو بەڵێنەکە داومانە پایبەندین. بە تاکتیکی گەریلای نوێ و پرۆژەی سەرلەنوێ ئاوابوون ئێمە ئاستی تێکۆشان و چالاکییەکانی خۆمان بەرزدەکەینەوە. با دوژمن پشت بە تکنیکی خۆی نەبەستێت. ئەمە لە ئۆپەراسیۆنی گارێ خۆی نیشاندا. گەریلاکانی ئازادی هیچکات ڕێگەنادەن کە دوژمن بە ئاسانی بکەوێتەسەر خاکەی ئێمە و ئامانجەکانی پێک بهێنێت. لە ئۆپەراسیۆنی گارێدا پلانەکانی ئەوان بەگشتی پووچەڵکرایەوە. هەرجار کە دەوڵەتی تورک شکەست دەهێنێت بەتەواوی نکۆڵی لێدەکەن، بەڵام ئەمجارە ناچاربوون دان بە شکەستەکەیاندا بنێن."

' ڕۆژ ڕۆژی ئازادی و سەرکەوتنە'

لە کۆتاییدا فەرماندەی یەژاستار شارەزا حەسرەت  جەختی لە سەرگرینگی شەڕی گەلی شۆرشگێڕ کردەوە و وتی: " ئێمە دەڵێین بە ڕۆحی نووداکان نەتەنیا ئەمجارە، هەتاکوو ئێمە ژیانێکی ئازاد لەگەر رێبەرایەتی مسۆگەر نەکەین ، ئێمە ڕاناوەستین. لە مێژووی ئێمەدا زۆرجاران بە بانگەوای ڕێبەر ئاپۆ تەڤگەری ئێمە ویستی بە ڕێبازی دیالۆگ، بە رێبازی دیموکراتیک و سیاسییانە کار بکات، بەڵام دوژمنی ئێمە ئەو دوژمنە نییە کە لە دیالۆگی ئاشتیانە و دیموکراتیک تێبگات. ئەم دوژمنە درندەیە بەس زمانی شەڕ دەناسێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە چالاکییەکانی خۆمان، بە ڕۆحی فیدایی وڵامی پێویست دەدەینەوە."

گەلی ئێمە ڕۆژانە بەرخۆدان دەکەن و ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، ئێمەش دەڵێین، کە هەرکەسێک چە بارێک دەکەوێتەسەرشانی  پێکی بهێنێت. ژن، گەنج، کرێکار، بەساڵا چوو، سیاسەتمەدار، هەنەرمەند، رۆشنبیر و هەرکەسێک دەبێت ئەرکی خۆی بەجێگە بهێنێت. کات کاتی تێکۆشانە، کات کاتی ئازادیە، کات کاتی چالاکیە، وەرن ئێوەش بەشداری ئەم چالاکییە بن."

ک٠ش