پاسێکی سەربازی لە دیمەشق کرایە ئامانج و ١٣ کەسی تیادا کوژران

لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بە هۆی تەقینەوەى بۆمبی چێندراو بە پاسێکی سەربازیدا بە لانیکەمەوە ١٣ کەس کوژران.

ئاژانسی هەواڵی حکومەتی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، کاتێک پاسە سەربازییەکە بەسەر پردی ڕەئیس دا تێپەڕیوە ٢ بۆمبی چێندراوی پیادا تەقیوەتەوە.

لەو تەقینەوانەدا بە لانیکەمەوە ١٣ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

راگەیاندراوە، بۆمبێکی تری چێندراو لە هەمان شوێنەدا دۆزراوەتەوە و پووچەڵکراوەتەوە.

ژ.ت