پەدەکە لە قامشلۆ شەرمەزارکرا

لە قامشلۆ بە سەدان کەس، لەدژی سیاسەتەکانی پەدەکە و هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی گەریلا لە باشووری کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی جووڵە و هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەدژی دۆزی کورد و رێکەوتنی شەنگال لەنێوان پەدەکە و بەغدا، بە سەدان هاوڵاتی قامشلۆ ڕژانە ناو شەقامەکان.

هاوڵاتیان لە بەردەم ستادی ١٢ی ئازاری قامشلۆ کۆبوونەوە و دروشمیان لەدژی پەدەکە و خیانەت وتەوە و پشتگیری خۆشیان بۆ گەلی شەنگال دەربڕی.

هاوڵاتیان لە کۆڵانەکانی شارەکەدا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و لە بەردەم باڵەخانەی کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامشلۆ کۆبوونەوە. دواتر مەسعود داود هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد و وتی، "لە کاتێکدا کە کورد چاوەڕێی یەکێتی دەکات و هیوای هەیە کە مافەکانی بە دەست بهێنێت، پەدەکە لە ناوچەی دێرەلۆکی ئامێدی هێرش دەکات سەر هێزەکانی گەریلا. ئەمە خیانەتە کە پەدەکە لە کوردی دەکات و دیارە کە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات."

مەسعود داود ئاماژەی بەوەدا، پێویستە گەلی کورد لە بەرانبەر جووڵە و پیلانگێڕیەکانی پەدەکە لە باشووری کوردستان هەڵوێستی هەبێت و وتی، "پێویستە گەلی کورد لە چوار بەشی کوردستان و جیهان خیانەتی پەدەکە شەرمەزار بکات و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی یەکێتی کورد بدات.

لە کۆتاییدا هاوڵاتیان بە ئارمانجی یەکێتی نەتەوەیی و شەرمەزارکردنی خیانەت، دروشمیان وتەوە.

ف.ق