پەدەکە رێگە نادات هاوکاری بگاتە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە رۆژئاوای کوردستان

مانگی سووری کوردستان رایگەیاند، کە پەدەکە رێگە نادات کاروانی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە لە دەروازەی پێشخابورەوە بگوازرێنەوەی بۆ رۆژئاوای کوردستان.

مانگی سوری کوردستان دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد کە لە دەروازەی پشخابور (لەنێوان رۆژئاوا و باشوری کوردستان، لە دیوی باشورەوە) رێگە نادرێت کە هاوکارییە مرۆییە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان بچنە ناوچەکە و بگەنە دەست لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی سوریا.

راگەیەندراوی مانگی سور بەم جۆرەیە:

"بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی هاتەئاراوە و زیانی گەورە بەر گەلی هەرێمەکە کەوت. کۆمەڵگای هەرێمی و نێونەتەوەیی بۆ پێشکەشکردنی هاریکاری مادی و مرۆیی بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە هەوڵی زۆری خستەگەڕ. لەبەر ئەوەی بڕوایان بە مانگی سوری کوردستان هەیە، ویستیان لەو رێگەیەوە بگاتە هەرێمە بومەلەرزە لێدراوەکان.

بەداخەوە بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین، ئاستەنگی زۆر گەورەمان بۆ دروستكراوه‌، بۆ نمونه‌ ڕۆژی ٢١ی مانگ کاروانی هاوكارییه‌ مرۆییەکانی باشوری كوردستان له‌ پيشخابورەوە ڕێگه‌ی پەڕینەوەیان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان پێنه‌درا.

مانگی سوری کوردستان ئەمجۆرە بڕیارانە قەبوڵ ناکات ‌و بەهەمانشێوەش بەبێ واتای دەزانێت و مافی ئەوان کە ئەو هاوکارییەی لە لایەن ئەو کۆمەڵگایانەی بڕوایان پێیانە و دەیاننێرن، دیانگەیەننە ئەو ناوچانەی دیاریکراون.

ئەو لایەنانەی کە رێگری لە پەڕینەوەی هاوکارییەکان دەکەن دەبێت بە بڕیاری خۆیاندا بچنەوە و بۆ گەیاندنی هاوکاری هەموو رێگە و دەروازەکان بکەنەوە".

هـ . ب