'پەکەکە کۆمەڵگایەکی هەستاندە سەرپێ کە هەڵوەشێندرابووەوە' - ١-

جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی کرد و وتی، "پەکەکە کۆمەڵگایەکی هەستاندە سەرپێ کە لەبەریەک هەڵوەشێندرابوو و بۆ مرۆڤایەتی کردە هێوا."

جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و لەبارەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی کرد.

بایک بەبیریهێنایەوە کە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ دامەزرێنرا و نزیکەی نیو سەدەیە بێوەستان تێدەکۆشێت و وتی، "ئەو تێکۆشانەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکرا، نەک تەنها مردنی کوردی لە باکوور، بەڵکو مردنی کوردی لە هەموو کوردستان راگرت. بۆ هەموو کوردێک بووە هیوا. ئەگەر بەهۆی ئەم تێکۆشانە نەبوایە، پێگەی ئێستای باشووری کوردستان بە زەحمەت بەدەست دەهێنرا. ئەم ستاتۆیە لە ئەنجامی تێکۆشانی چەندین ساڵەی پەکەکە بەدەست هێنراوە. لە هەموو کەسێک زیاتر ئەو کەسانە ئەم راستیە دەزانین کە دەڵێن "پەکەکە لەسەر پێگەی باشووری کوردستان مەترسیە".

پەکەکە رەنجێکی زۆری داوە. پەکەکە هەم بۆ ئەوەی ستاتۆ بەدەستبهێنرێت و هەم بۆ پاراستنی ستاتۆ رەنجێکی زۆری داوە. نەک پەکەکە لەسەر ستاتۆکە مەترسیدارە، ئەوانەی ئەم قسانە دەکەن، مەترسی لەسەر پێگەی باشوور دروست دەکەن. ئەمە راستیەکەیە. ئەوانی خاوەن ویژدان نین، ئەم راستیە نابینن. راستە ئەمرۆ لە رۆژئاوا شۆڕشێک بە پیشەنگایەتی ژنان هەیە و بۆ هەموو جیهان بووەتە هیوا، ئەوەش بە تێکۆشانی پەکەکە بەدەستهێنراوە."

باییک نارەزایی لەبەرانبەر جموجووڵی سەربازی سوپای تورک لە شەنگال دەربڕی و وتی، گەلی کورد بە تێکۆشانێکی سەخت، خاکی خۆی ئازاد کردووە، پێویستە عێراق بە داواکاری دەوڵەتانی تر نەجووڵێتەوە. پێویستە بەپێی بەرژەوەندیەکانی بجووڵێتەوە. پێویستە بیر لەوە نەکاتەوە کە بە فشار و شەڕ ئەنجام بەدەستبهێنێت. ئەمە هەڵەیە. ئەوە لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە. پێویستە عێراق پرسەکانی شەنگال لەرێی دیموکراسیەوە چارەسەر بکات. گەلی ئێزدی زوڵملێکراوە. نایەوێت فەرمانێکی تری بەسەردا بێت. لەبەرئەوەی چەتەکانی داعش هێرشیان کرد کەس ئەوانی نەپاراست. نە عێراق و نە حکومەتی باشوور. ئەمڕۆ پێویستە هەمووان خاوەنداری لە گەلی ئێزدی بکەن."

بەرلەوەی ئێمە باسی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بکەن، دەمەویت ئاماژە بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن. زۆر نووسەر، ڕۆشنبیر، هونەرمەند کە لە جیهاندا ناسراون رایانگەیاند کە گۆشەگیری تاوانە. سی پی تی لە دوایین راپۆرتیدا وتی، لە ئیمڕالی ئەشکەنجە هەیە، بەڵام بەردەوامە. گۆشەگیری بۆچی بەردەوامە و بۆ ئەوەی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت، دەبیت چی بکرێت؟

دامەزراندنی پەکەکە نە تەنها بۆ کورد، بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ مرۆڤایەتی جەژنێکە. ئەم جەژنە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆیە. ئایدۆلۆژی، رێکخستنی، بناغە و شێوازی پەکەکە ڕێبەری ئاپۆ دایناوە. لەسەر ئەم بناغەیە پارتی دروستکرا. دواتر پارتی پەرەی بە گەریلایەتیدا، تێکۆشانی فراوان کرد و بۆ ئەم ئاستەی هێنا. بەم بۆنەیەوە سەرەتا جەژنی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، گەریلا، میلیتانەکانی ئەم بزووتنەوەیە، خەباتکاران و دۆستەکان پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتی دەلال ئامەد، یڵماز دەرسیم، دۆزدار حەمۆدا، یادی هەموو شەهیدانی پەکەکە و کوردستان بەڕێزەوە دەکەمەوە و ئەو سوێندەی کە داومانە دووبارەی دەکەینەوە.

گۆشەگیری سەر ڕێبەری ئاپۆ پەیوەندی بە سیاسەتی فاشیست، داگیرکەر، قڕکەری دەوڵەتی تورکەوە لەسەر کورد هەیە. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک بەناوی کورد و کوردستان هەرچیەک هەبێت دوژمنایەتی دەکات. دەیەوێت ئەوان لەناودەبات. دەیەوێت کوردستان بەتەواوی کۆنترۆڵ بکات. لەبەرئەوەی ئەو کەسەی کوردی لە خەوی مەردن رزگار کرد و بە هەموو جیهانی ناسی، ڕێبەر ئاپۆیە. دەوڵەتی تورک دەڵێت، "بۆچی تو کوردت لە خەوی مردن هەستاند، ئەوانت بۆژاندەوە و هەستانە سەرپێ، تو کۆمەڵگایەکی تێکۆشەرت خوڵقاند و بە جیهانت ناساند. " یان بە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێن، "بۆچی رێگات نەدا ئێمە ئامانجەکانی قڕکردنمان بە ئەنجام بگەیەنین. لەبەردەم ئێمە بووی بە ئاستەنگ، سیاسەتی ئێمەت پووچەڵکردەوە."لەبەرئەوەش تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، لەدژی ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری بێسنوور دادەنێن. لەبەرئەوەی رێبەر ئاپۆ هەموو شوتێکی بۆ کورد بەدەستهێنا، کۆمەڵگای لە مردن رزگار کرد.

ڕێبەر ئاپۆ کوردی هێنایە ئاستێک کە بۆ مرۆڤایەتی ببێتە هیوایەک، ئێمەی کردە هێزی دیموکراسی و ئازادی. دەوڵەتی تورک بە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، "تو رێگەت نەدا کورد قڕ بکەین، بۆیە تاوانباری." بۆیەش مامەڵەی تاوانبار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. بە گۆشەگیری تۆڵە دەکەنەوە. پێویستە هەموو کەسێک ئەو سیاسەتەی لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، پێویستە بە باشی تێبگات.

سی پی تی دەیەوێت هەڵوێستی گەلی کورد نەرم بکات

سیستمی ئیمڕالی نەک دەوڵەتی تورک، پیلانگێڕان دایاننا، سی پی تی سیستمەکەی دانا. لەبەرئەوەی کاتێک ڕێبەر ئاپۆیان بردە ئیمڕالی، ئەندامانی سی پی تی لەوێ ئامادە بوون. ئەو کاتە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، سیستمەکەیان پێکەوە دانا و هەموو کاتێک چاودێری دەکەن. سی پی تی ماوەیەک لەمەوبەر راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و وتی، لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری و ئەشکەنجە هەیە. ئەگەر ئەم قسەیەت کردووە، پێویستە یاساکانیشت جێبەجێ بکەیت. ئەرکی سی پی تی ئەوە نییە کە رووداوەکان روون بکاتەوە. پێویستە رێگری لە ناحەقیەکان بکات، ئەرکی سەرەکەی ئەو ئەمەیە. بەڵام سی پی تی، گۆشەگیری، ئەشکەنجە، زوڵم و فشارەکان ئاستەنگ ناکات. بە واتایەکی تر رەوایەتی بەم دۆخە دەدات.

بە راگەیەنراوەکەی دەیەوێت هەڵوێستی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان نەرم بکات. دەیەوێت بێهەڵوێستیان بکات. ئەگەر راگەیەنراوەکە خاوەن واتایەک ببوایە، ئەرکی خۆیان جێبەجی دەکرد. بەڵام دەیانەوێت گەلی کورد، هێزە دیموکراتەکان کە لەدژی گۆشەگیرین هەڵبخەڵەتێنن، هەڵوێستیان نەهێڵن. پێویستە مرۆڤ بپرسێت کا ئەرکی سی پی تی چییە؟ ئامانجی ئەوان چییە، دەیانەوێت چی بکەن، پێویستە پرسیار لەوە بکەن. هەروەها کۆنسەی ئەوروپاش ئەو شتەی کە لەدوای سی پی تی پێویستە، دەبێت بیکات.

لە کۆتاییدا سی پی تی دەزگایەکی ئەوانە. بۆ دژی ئەشکەنجە، زوڵم و پاراستنی مرۆڤ دروستکراوە، پێویستە ئەرکەکەی جێبەجێ بکات. لە راگەیەنراوەکانیاندا دەڵێن، پێویستە ئەوان مافی مرۆڤ، دیموکراسی بپارێزن، بەڵام کە پرسەکە کورد و رێبەر ئاپۆ بێت، یاساکانی پێشێل دەکات. بە واتایەکی تر خزمەتی سیاسەتی دەوڵەتی تورک دەکات کە لەسەر گەلی کورد، رێبەر ئاپۆ و هێزە دیموکراتەکان بەڕێوەی دەبەن. هیچ واتایەکی تر نییە. لەبەرئەوەی گەلەکەمان، سۆسیالیستەکانی تورکیا، ئەوانەی بۆ ئازادی فیزیکی رێبەری ئاپۆ کار دەکەن، پێویستە ئەرکەکانی خۆیان باش بناسن و تێکۆشانی خۆیان فراوانتر بکەن.

ئێمە لە ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەداین کە پەکەکە مێژووی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕیوە. ئێوە وەک یەکێک لە پێشەنگ و دامەزرێنەرانی پەکەکە لەسەر دەستکەوتەکانی پەکەکە لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی دەڵێن؟ پەکەکە بۆ کورد چی بەدەستهێناوە؟

کاتێک بە باشی لێکۆڵینەوە لە مێژووی کورد ەکەین، دەبینین کە لەدژی قڕکردن راپەرین و شەڕی زۆر روویداوە. بەڵام ئەو بزووتنەوانە بەردەوام نەبوون، هەندێکیان ٣ مانگ کۆتاییان پێهات. زۆر هۆکاری ئەوە هەیە. من نامەوێت باسی ئەو وردەکاریانە بکەن، لەبەرئەوەی بابەتێکی دوور و درێژە. لە مێژووی گەلی کورددا یەکەمجارە کە پارتێکی (پەکەکە) نزیکەی ٥٠ ساڵە بەردەوامی تێدەکۆشێت. ئەمە بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە. لەبەرئەوەی نیو سەدەیە بزووتنەوەیە بەردەوامە. وادەکات کە لە هەموو جیهان ڕێز و نرخی گەلی کورد زیاتر ببێت. لەبەرئەوە نەک بە تەنها میلیتان و ئەندامانی پەکەکە، نە تەنها باکوور، پێویستە هەموو کوردێک رێز لەم بزووتنەوەیە بگرێت.

ئەگەر ئەم گەلە ٥٠ ساڵە بە ئاسایشەوە بەردەوامە، گوڕانکاریەکی زۆر دەخوڵقێت، بۆ گەلی کورد بەهای دروست کرد، پێویستە هەموو کەسێک راستی بزووتنەوەکە باش بناسێت. ئەمە راستی رێبەر ئاپۆیە. لەبەرئەوەی رێبەر ئاپۆ لە رۆژی دامەزراندنەوە ، ئەم بزووتنەوەیە بەڕێوەدەبات. پێویستە هەموو کەسێک لێکۆڵینەوە بکات کە کورد چۆن گەیشتووەتە ئەم قۆناغە. رێبەر ئاپۆ رۆز بە رۆژ تێکۆشانی فراوانتر کردووە، بۆ گەلی کورد بەهای زۆری خوڵقاند، وایکرد قەدر و قیمەتی کورد لە جیهاندا زیاد ببێت، کوردیش وڵامی ئەمە بداتەوە.

گەلی کورد وەک گەلانی تری جیهان تێکۆشانی ئازادی دەدات. ئەو شتەی گەلی کورد لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا کردیان، زووتر کردیان. چی داوا بکرێت، گەلی کورد ئەوە دەکات. بۆئەوەی لە کوردستان ژیانێکی ئازاد و دیموکرات دروست بکرێت، هەموو بەرپرسیاریەک ئەنجام دەدات. کورد سەلماندی کە تا چ رادەیەک ئەوینداری ئازادین. جیهانیش بەم شێوەیە گەلی کورد دەبینێت و رێزی لێدەگرێت. ئەگەر جیهان رێز لە کورد دەگرێت، گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ وەک هیوا دەبینن، ئەگەر پەکەکە وەک هیوا دەبینین، بەهۆی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و گەلی کوردە.

کورد ئامانجی دیموکراسی و ئازادی نەمابوو

بەرلە پەکەکە دابمەزرێنرێت، دۆخی کورد چۆن بوو، پێویستە باش لێکۆلینەوەی لەسەربکرێ. ئەگەر بە باشی تێنەگەیەن، ناتوانین دامەزراندنی پەکەکە و راستی رێبەر ئاپۆ بەباشی تێبگەین. وەک ئەوەی دەزانرێت، لە باکوور دەوڵەتی تورکی فاشیست هەموو شتێکی لەناوبردبوو. کۆمەڵگای کوردی و مرۆڤی باکووری پارچە پارچە کردبوو. هەرچی بزووتنەوەکانبوو، هەمووان تەسفیەکرابوون. بە کۆمەڵکوژی فیزیکی، ئاوارەبوون، لەسەر ناوی کورد و کوردستان هەمو شتێکیان لەناوبردوو. ئەو بڕوایە دروست ببوو کە لە باکوور کورد مردووە. بە راستی کورد وەک مردوو دەژیان. هیوایان نەبوو. دەوڵەتی تورک دەیوت، کوردەکان مردوون، جارێکیتر ناتوانن هەستنەوە، کوردیش ئەمەی قبوڵ کردبوو. ئیرادەی کوردیان شکاندبوو. بەناوی کورد هەرچیەک هەبێت بە تورککرا. کوردیش خۆی وەک تورک دەبینی، دەیانوت، ئێمە تورکین. بە تەنها بە فیزیکی دەژیان.

هەروەها لە باشووری تەڤگەرێک هەبوو. ٧٠٪ بە رێککەوتنی جەزاییر تێکچووبوون. ئەو دۆخەش باندۆرێکی خراپی لەسەر کورد دروست کردبوو. داگیرکەران ویستیان ئیرادەی کورد بە تەواوی بشکێنن، بە ریککەوتنی جەزائیر ئیرادەی کورد زیاتر لاواز ببوو. تێکۆشانی باشوور کۆتایی پێهاتبوو، باوەریان نەدەکرد، بەناوی کورد و کوردستان شتێک دروست ببێت. کورد لەناو دۆخێکی زۆر خراپ دابوو. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا پەکەکە دامەزرێنرا. واتە لەسەر بناغەیەکی زۆر بەهێز نەبوو. ئیرادەی کورد شکێنرابوو، کەس کوردی قبوڵ نەدەکرد، کەس نەیدەتوانی خاوەنداری لە کورد بکات، ئەوانەی خاوەنداریان لە کورد دەکرد، تاوانی لەسێدارەیان بەسەردا دەسەپاند. هەموو کەسێک بەم شێوەیە لە کورد نزیک دەبووەوە. کوردیش خاوەنداری لە خۆی نەدەکرد. کورد خاوەنی دیموکراسی و ئازادی خۆی نەبوو. بێ ئامانج دەژیان.

لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا رێبەر ئاپۆ دەستی دایە دەستی کورد. بۆ کورد مێژوویەکی نوێی دانا. دەستوەردانی ڕێبەر ئاپۆ، بووە دەستوەردانێکی زۆر گەورە و مێژوویی. ئەگەر دەستوەردانی نەکردبایە، تا ئێستاش بە ناوی کورد و کوردستان شتێک نەدەبوو. ئەم دەستوەردانە رێگری لە تێکچوونی کورد کرد و رێگای نەدا دەوڵەتی تورک ، کوردستان بۆخی بکاتە نیشتیمان. رێگای بۆ ئەوە کردەوە کە کورد ببێێتە خاوەن ژیانیکی ئازاد، خاوەن ئیرادە، دیموکراسی. ئەوە تێکۆشانێکی زۆر سەخت بوو. لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا خاوەنداریکردن لە کوردستان بە بوێری، بیروباوەڕ و فیداکاری بوو. رێبەر ئاپۆ بەم بوێری، فیداکاری و بریارەوە، تێکۆشانی دەستپێکرد. لەسەر ئەم بناغەیە، روحی بەبەر کورد کرد، هەستانە سەرپێ، تێکۆشانیان کرد و ئازادی و دیموکراسیان بۆ خۆیان کردە ئامانج. وتیان ئیدی بێ ئازادی ناژین. ئەمە بە تێکۆشانی رێبەر ئاپح و پەکەکە بەدەستهێنرا.

ژنانی کورد بە تێکۆشانی خۆیان داستانیان خوڵقاند

کۆمەڵگایەک لەبەر لێواری لەناوچوون و مردن هەستایە سەرپێ، بۆ ئازادی لە هەموو باردۆخێکدا تێکۆشانی کرد. رێبەر ئاپۆ هەروەژا لەناو شۆڕشدا شۆڕشی کرد. لە کوردستان شۆرش دروست بوو و لە ئەنجامدا نەتەوەی دیموکراتیک دروست بوو. لەبەرئەوەی شۆڕشێکی دیموکراتی و نەتەوەیی دروست بوو. شۆڕشی کەلتوری و ژن دروست بوو. کەس کوردی وەک مرۆڤ دەنەبینی، بەڵام ئێستا بە تێکۆشانی ژن هەموو جیهان کوردی ناسی. رێز دەگرێت و وەک هیوایەکی گەورەیان بۆ خۆیان بینی. ئەمە بە تێکۆشانی بزووتنەوەکە و ژنان دروست بوو. ژنانی کورد ئەمڕۆ داستان دەنووسن. نەک تەنها بۆ خۆیان، بۆ هەموو ژنان و مرۆڤایەتی داستان دەنووسنەوە. هەموو جیهان ئەمە دەبینێت و بووەتە مۆڕاڵ و هیوا.

ئەو تێکۆشانیە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ دەستپێکرا، نە تەنها مردنی کورد، لە باکوور، بەڵکو مردنی کوردی لە هەموو پارچەکان راگرت. بۆ هەموو کورد بووە هیوایەک. ئەگەر ئەم تێکۆشانە نەبوایە، پێگەت ئێستای باشوور بە سەختی بەدەست دەهێنرا. بێگۆمان گەلی باشوور تێکۆشانی کرد، باجی زۆر گەورەیدا، بەڵام ئەم پێگەیە بە تەنها بە وان بەدەستنەدەهێنرا. ئەم پێگەیە ئەنجامی تێکۆشانی چەندین پەکەکەیە. ئەوانەش ئەم راستیە باش دەزانن کە دەڵێن، "پەکەکە لەسەر ستاتۆی باشوور مەترسیە".

پەکەکە رەنجێکی زۆری کێشاوە. پەکەکە هەم بۆئەوەی پێگەیەک بەدەستبهێنرێت و هەم بۆ پاراستن باجێکی زۆریدا. پەکەکە مەترسی لەسەر ستاتۆی باشووری دروست ناکات، هەندێک کەس دەڵێن مەترسیە لەسەر باشوور، ئەمە راست نییە. ئەوانەی خاوەن ویژدان نەبن، ناتوانن ئەم راستیە ببینن. ئەگەر ئەمرۆ شۆرشێک بە پێشەنگایەتی ژن هەبێت، ئەم شۆرشیە بۆ هەموو جیهان بووبێتە هیوا، ئەوە بە تێکۆشانی پەکەکەیە. ئەگەر لە رۆژهەڵات تا ئێستاش ناوی کورد هەیە، ئەوە ئەنجامی تێکۆشانە. لەم دۆخەدا هیچ پارچەیەک بە تەنها ناتوانێت ببێتە خاوەن ستاتۆ. ئەگەر هەموو پارچەکان لەبەرچاو نەگیرێت، هێز لەوان وەرنەگرێت، ناتوانێت لەسەرپێ بمێنێتەوە.

هێزی وەگەڕخستنی گەلی کورد پەکەکە و رێبەر ئاپۆن. لەبەرئەوەش دەڵێن، کاتێک دەڵین پەکەکە لەناودەبەین، واتە گەلی کورد لەناودەبەن. لەبەرئەوەش ئەو هێزەی کە ڕێگا نادات گەلی کورد لەناوبچێت، پەکەکەیە، لەبەرئەوەش پەکەکە دەکەنە ئامانج. بە کۆتاییهێنان بە پەکەکە، دەیانەوێت، کورد قڕ بکەن.

بەتەنها ئەو کەسانەی ویژدانیان نییە، دەڵێن پەکەکە هیچی نەکردووە

ئەمرۆ گەلی کورد لە جیهان بووەتە خاوەن قەدر و قیمەتێکی گەورە. ئەمە بە تێکۆشانی کورد بوو. لەم تێکۆشانەدا رۆڵی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە زۆرە. پێشتر کورد جگە لە خۆیان بۆ هەموو کەسێک کاریان دەکرد، بەو سیاسەتەی کە بەڕێوەدەبرا، هەموو رۆژ خۆیان دەکوشت. ئێستاش ئێمە دەبینین، ئەو کوردانەی وەک مرۆڤ دەبینران، ئێستا لە دۆخێکی جیاوازدان. ئەمرۆ هەموو کەسێک کورد وەک کۆمەڵگا، نەتەوە، وەک پێشەنگی دیموکراسی و ئازادی دەبینرا. هەروەها رێبەر ئاپۆ و پەکەکە وەک پێشەنگ دەبینن. بۆچی ئەمە دەڵێن؟

هەندێک کەس دەردەکەون و دەڵێن، "پەکەکە هیچی نەکردووە، دەستکەوتەکانی ئێمەن و پەکەکە هیچی نەکردووە." بە تەنها ئەوانەی ویژدانیان نییە، ئەمە دەڵێن. ئەگەر کەسانی بەویژدان، کە لەدژی پەکەکەش بن، مافی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ناخۆن. واتە دەڵێن، کورد لە رێگەی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە دیروک و جیهاندا جێی خۆی گرت.

ئەو کوردانەی کە پێشتر بۆ هەموو کەسێک کار دەکەن، ئەمرۆ بۆ خۆیان و بۆ مرۆڤایەتی کار دەکەن و بوونەتە هیوا. کورد لە قۆناغێکی بەم شێوەیەدایە. ئەمە بۆ کورد سەرکەوتن و شانازیەکی گەورەیە. بەم دۆخەش زۆر دڵخۆش بوون و ئێمە دەخوازین هەموو کەس ببێتە خاوەنی ئەم شەرەفە. پێویستە هەموو کەسێک دامەزراندنی پەکەکە بەم شێوەیە تێبگات.

ف.ق