پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکرا و داگیرکەری شەرمەزارکرا

لە کۆبانێ بە ئامانجی پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک رێپێوانێک ئەنجامدرا.

خوەپیشاندان لەبەردەم ئەنجومەنی ناوچەی شێران دەستیپێکرد و بە دەیان دانیشتوان و ئەندامی دەزگا مەدەنیەکانی کانتۆنی کۆبانێ بەشداریان کرد.

خۆپیشاندان لەسەر رێگەی شێران و تەل حەجیب بۆ میتینگ گۆڕا. لوتفیە سلێمان جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شێران قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەوان پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکان لە مانگی شەهیداندا دەکەن و وتی، ئەوان لەگەڵ گەریلادان لەدژی ئەم پیلانگیڕێە. لوتفیە سلێمان ئاشکرای کرد کە پیلانگێری نە تەنها لەدژی گەریلایە، لەدژی هەموو کوردێکە.

لوتفیە بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک و هەموو دەوڵەتان کرد کە ئیرادەی ئەوان بەهێزە و لەبەرانبەر پیلانگێڕی دەوەستنەوە. هەروەها بە خانەوادەی بارزانی دەڵێن کە ئەگەر بەهۆی گەریلاوە نەبێت، هەرێمی کوردستان نامێنێت.

میتینگ بە وتنەوەی دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا و بمرێ خیانەت' کۆتایی هات.

ف.ق