"پێویستە هەرێمەکانی سوریا لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری سوودمەند بن "

چالاکوان و ئەندازیار رەباب میرزا ڕایگەیاند، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دەتوانێت ڕێگەچارەیەک بێت بۆ ململانێی سوریا و ڕایگەیاند، پێویستە هەرێمەکانی دیکەی سوریا سوودمەند بن لە ڕۆڵی ژنان لە خۆبەڕێوەبەریدا.

چالاکوان و ئەندازیار رەباب میرزا سەبارەت بە چارەسەری ململانێکانی سوریا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ڕایگەیاند، " ململانێی سوریا بووە هۆی کۆچکردنی خەڵک، بەڵام جگە لەوەش ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام سیستمی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵات سوریا بوو کە ژنان جێگەیەکی گرنگیان تێدا گرتووە، هەرچەندە زۆرێک لە دەوڵەتان هێزەکانیان لەوێ جێگیر کرد و کێشەی زۆر هەبوو، بەڵام ژنان لە سیستەمی ئیدارەی خۆسەردا جێگیرکران، لە سیستەمی ئیدارەی خۆسەردا سروشتی ژنان دەرکەوت،. بێ ژنان گەشەکردن ناتوانرێت ڕووبدات، پێویستە هەرێمەکانی تر سوودمەند بن لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری، چونکە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری یەکێکە لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ململانێکانی سوریا. هەروەها لەبەرئەوەی سوریا یەکپارچەیە، ژنان خۆیان لەناو سیستەمی خۆبەڕێوەبەریدا چالاک کرد ، بۆیە پێویستە لە هەموو شوێنێک بڵاوبێتەوە. چونکە هەموو کاتێک بە چاوێکی کەم سەیری ژنانی سوریا کراوە."

لە درێژەی قسەکانیدا، ڕەباب دەشڵێت: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشکردنە سەر ژنان هێرشکردنە سەر کۆمەڵگایە، چونکە ژن کۆمەڵگایە، کاتێک ژن زانا و ئازاد بێت، کۆمەڵگایەکی زانا و ئازاد بنیات دەنرێت، بەتایبەتی لە ئێران ئەم ڕووداوانە لەژێر ناوی ئاییندا بەسەر ژناندا بەڕێوە دەبرێن. چونکە دەوڵەتێکی وەک ئێران کە پێشتر ژنان تێیدا سەروەر بوون، بە بیانوی پروپوچ هێرش دەکەنە سەر ژنان. بەپێی ئەو ئاستەنگانەی کە گەلان ڕووبەڕوویان بووەوە و بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەسەر ژن و ژنی کورد و گەلی کورد کراوە، ژنان و گەلی کورد زیاتر پێشکەوتوون. ئەوان لە کۆمەڵگاکانی دیکە پێشکەوتووترن. چونکە سەختییەکان دەبنە هۆی بنیاتنانی تاکی ئازاد. سیستمی ژنان لە ئیدارەی خۆسەردا کاریگەری لەسەر ژنان لە ئێران داناوە و لە بەرانبەر کوشتنی ژینا ئەمینی راپەرین دەستی پێکرد."

میرزا لەبارەی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەلیش گوتی، " ناگیهان ئاکارسەل کە زۆر خەبات و لێکۆلینەوەی لەنێو ژناندا ئەنجامداوە، بۆیەش بە ئامانجکردنی ئاکارسەل پلان بۆداڕێژراوە، بۆ ئەوەی سیستمی ژنان لاواز بکەن. بۆیەش بەئامانجگردتنی ناگیهان ئاکارسەل بەئامانجگرتنێکی هزری بوو. بۆیەش ئاکارسەل هەموو کاتێک لە بیری هەموو ژناندا دەمێنێتەوە و هەموو کاتێک رێبازەکەی گەشاوە دەبێت. بەهۆی بێدەنگیەوە دەزانرێت کە پیلانگێڕیەکی گەورە هەیە، ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوەیە کە لە کەسایەتی ئاکارسەلدا هەموو ژنان کراونەتە ئامانج.

چالاکوان و ئەندازیار رەباب میرزا بەم بانگەوازە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "پێویستە هەموو پێکهاتەکان یەکبگرن. ئەو ئەرکە لەسەر شانی ژنانە، چونکە خوێنێکی زۆر لە سوریا ڕژاوە و زۆرێک لە دەوڵەتان بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەستوەردانیان کردووە، بۆ ئەوەی کێشەکان بۆ هەمیشە چارەسەر بکرێن. پێویستە لەبەرانبەر پیلانگێڕیەکان کە لەبەرانبەر گەلان ئەنجام دەدرێن، هوشیار بین."

ف.ق