پەیەدە بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شەرمەزار دەكات

پەیەدە بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزەكانی گەرەنتیكار لەسوریا و پشتگیریان لەسیاسەتی ئەتنیكپارێزی دەوڵەتی تورك لەهەرێمە داگیركراوەكاندا، ئەوەش بەرێگەی درۆستكردنی ماڵ و باڵەخانە، وەكو سیاسەتێك بۆ نیشتەجێكردنی كۆچبەرانی سوریا....

پەیەدە بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزەكانی گەرەنتیكار لەسوریا و پشتگیریان لەسیاسەتی ئەتنیكپارێزی دەوڵەتی تورك لەهەرێمە داگیركراوەكاندا، ئەوەش بەرێگەی درۆستكردنی ماڵ و باڵەخانە، كە وەكو سیاسەتێك بۆ نیشتەجێكردنی كۆچبەرانی سوریادا لەو باڵەخانانەدا بەرێوەی دەبەن، بەزمانی توند شەرمەزار كرد.

دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی توركی فاشیست لەم دوایانەدا لەلێدوان و راگەیەندراوەكانیاندا سەبارەت بەپرۆژەی نیشتەجێكردنی ملیۆنێك كۆچبەری سوریا لەهەرێمە داگیركراوەكاندا كردووەتە رۆژەڤ و هەوڵدەدەن  پلانی گۆڕانی دیمۆگرافی هەرێمەكە بەتەواوەتی پێكبێنن.

تا ئێستا نەتەوە یەكگرتووەكان"یو ئین"، یەكێتی ئەوروپا، و دەوڵەتی سوریا هیچ هەڵوێستێكیان لەبەرامبەر بەو پلانە مەترسیدارەی دەوڵەتی داگیركەری تورك نیشان نەداوە.

لەسەر ئەو بابەتە، ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەكێتی دیموكراتیک "پەیەدە"، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و بەكارهێنانی دەوڵەتی توركی داگیركەر و دۆسیەی پەیوەست بەرەوشی سوریا، گۆڕانی شۆناسی شار و گوندە كوردیەكان كە بەم رێگانە هەوڵی بەرفراوانكردنی داگیركەری دەدەن، بەزمانی توند شەرمەزار كرد.

لەراگەیەندراوەكەی پەیەدەدا هاتووە؛ هەر لەسەرەتای ئاڵۆزیەكانی ناوخۆی سوریاوە دەوڵەتی توركی داگیركەر هەوڵیدا دۆسیەكانی پەیوەست بەكاروباری سوریاوە بەكار بێنێت. هەر لەكۆكردنەوەی هەموو ئەو تیرۆریستانەی لەسەر ئاستی دنیا و ئاراستەكردنیان بۆ نێو سوریا، بڵاوكردنەوەی هزری ئیخوانی توندئاژۆ، پارچەكردنی هەرێمەكانی سوریا و داگیركردنی هەندێ هەرێم، گۆڕانی دیمۆگرافی هەرێمەكانی سوریا بەتایبەت هەرێمە كوردیەكان لەعەفرین، سەرێكانی، گرێ سپی، گۆڕینی ناوی شار و گوندی كوردان و ویستی بەجێكردنی هزری تورانی عۆسمانچیەتی لەسوریا ئەمانە كۆمەڵێك لەو دۆسیانەن. هاوكات دۆسیەی پەنابەرانی سوریا، وەكو دۆسیەیەك كە دەوڵەتی داگیركەری تورك زیاتر لەهەر شتێكی تر وەكو كارتێكی گۆشار بەكاریهێناوە. دەوڵەتی تورك ئەم كارتەشی لەدژی وڵاتانی ئەوروپاش بەكارهێنا. تا لەسەر حیسابی گەلانی سوریا لەو وڵاتانەی دەسكەوتی ئابوری بۆ خۆی دەستەبەر بكات.

لەم كاتەشدا دەوڵەتی داگیركەری تورك دەیەوێت بەهۆی رووداوە نێودەوڵەتیەكان، رەوشی هەرێمی و ناكۆكی لایەنەكان بقۆزێتەوە و بەمشێوەیە بەرژەوەندیەكانی خۆی پێكبینێت. ئەوەتا لەئێستادا دەوڵەتی توركی داگیركەر باس لەگەڕاندنەوەی ملیۆن كۆچبەری سوریا دەكات و بانگەشە دەكا كە ئەو كۆچبەرانە بگەڕێنتەوە شوێن و واری خۆیان. بەڵام دەیەوێت ئەو كۆچبەرانە لەهەرێمی داگیركەر بەپشتگیری و سپۆنسەری كۆمەڵەی ئیخوانە توندئاژۆوەكان نیشتەجێیان بكات. لەگەڵ ئەو رووداوانەش، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە و گوێ خۆی لەئاست ئەم رووداوانەدا خەواندوە. لەبەر ئەوەش دەوڵەتی داگیركەری تورك هەوڵدەدات پەرە بە كردەوەكانی خۆی بدات، تیرۆر و داگیركەری و وێرانی لەهەرێمە داگیركراوەكاندا لەدژی گەلانی سوریا و گەلەكەمان بەردەوام بكات، یەكگرتووبوونی كۆمەڵایەتی سوریا هەڵدەوەشێنێت تا گردەلوولی شەڕی سوریا هەر بەردەوام بێ و رانەوەستێت.

بانگەوازی لەگەڵی سوریا دەكەین بگەڕێنەوە شوێن و واری رەسەنی خۆتان و نەچنە ناو ئەو باڵەخانە داگیركراوانە كە دەوڵەتی تورك داگیری كردوون یا بە هاوكاری و سپۆنسەری كۆمەڵەی ئیخوان بۆنیادیان بنێنن و لەو شوێنانە نیشتەجێ نەبن. ئەوانە دەیانەوێت بەوشێوەیە ئامانجی سیاسی، ئەجیندا و چاوچنۆكیەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك پێكبێنن و بەمشێوەیەش هەوڵدەدەن ژێرخانی كۆمەڵایەتی سوریا هەڵوەشێنن. ئێمە بێدەنگی نێودەوڵەتی و هێزە گەرەنتیكارەكان لەهەرێمە لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە ئەتنیكپارێزیە شەرمەزار و ریسوا دەكەین. داوا لە دیموكراتخوازانی سوریا و جیهان دەكەین لەبەرامبەر بەو سیاسەتە گڵاوانەی دەوڵەتی تورك راوەستنەوە و هەوڵە داگیركەریەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك پۆچەڵ بكەنەوە كە دەیەوێت فتنە و دووبەرەكی و ئاژاوە لەنێوان پێكهاتەكانی سوریا بچینێت و بڵاوبكاتەوە. داوا لەوڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەكانی سوریا دەكەین یەكبگرن و هەڵوێستێك نیشان بدەن كە دەوڵەتی داگیركەری تورك و پلانەكانەكان مایەپۆچ ببنەوە و جێبەجێ نەكرێن. تا كۆمەڵگەكەمان بەهەموو پێكهاتەكانیەوە لەداهاتوودا لەنێو ئاشتی و خۆشەویستیدا بەرێزداری و حۆرمەتەوە لەسوریایەكی دیموكراتیك و فڕەرەنگی و نەناوەندیدا بژین.

ژ.ت