پەیەدە داوای لە گەلی کورد کرد لەدژی داگیرکاری یەک بگرن

مەجلسی گشتی پەیەدە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی بۆسەرهەرێمی گارێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای ئیدانەکرد و داوای یەکێتی لە گەلی کورد کرد .

مەجلسی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی گەلان( پەیەدە)  لەڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو کە بە فەرمانی دەسەڵاتی فاشیستی، دوێنێ چوارشەممە لەدژی هەرێمی گارێ هێرشی داگیرکاری دەستیپێکردووە و بانگەوازی یەکێتی لە هەموو گەلی کورد کرد.

دەقی بەیاننامەكەی پەیەدە بەم شێوەیە:

" لە کاتێکدا ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، نزیک دەبێتەوە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی و جەماوەریی داوای ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان و کۆبوونەوەی گەلی کوردستان لە دەوری ڕێبەرایەتی، پرۆژە و فەلسەفەی برایەتیی گەل و ژیانی ئازاد تا دێت زیاتر دەبێت، دەوڵەتی تورک هێشتا دەیسەلمێنێت کە بە دوای عەقڵییەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی، بوونی گەلی کورد دەکەوێت و كۆمەڵكوژیی ‌و قڕكردنی خەڵکی کوردستان، بە هەموو جیهان نیشان دەدات.

سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ڕۆژی چوارشەممە (10ی شوبات) لە دژی هێزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەست پێکرد و هێرشی کردە سەر هەرێمی چیای گارا و ناوچەکانی دەوروبەری، بۆیە ئێمە وەک ئەنجومەنی گشتیی پەیەدە، ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین، کە بۆ هەموو جیهانی دەیسەلمێنن، مەبەست لەو هێرشانە، لەناوبردنی خەڵکی کوردستان و هەبوونی گەلی كوردە لەسەر خاکی مێژوویی خۆی كە ئەمە بەپێی عەقڵییەتی فاشیستی عوسمانییە.

ئێمە بانگ لە نەتەوەیەکگرتوەکان، دەوڵەتانی گەورە، چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، بۆ ڕاگرتنی شەڕی کۆمەڵکوژیی بە کۆمەڵ لە دژی خەڵکی کوردستان و سیمبولەکانی ‌و گەریلاکانی هەپەگە، هەڵوێستیان هەبێت، هەروەها بانگ لە هێز و لایەنە نەتەوەییەکانی باشووری کوردستان و حکومەتەکانی عێراق و باشووری کوردستان دەکەین، لە ئاست ئەم هێرشانەدا بێدەنگ نەبن و هەڵوێستێکی ڕوون و چارەنووسساز نیشان بدەن.

ئێمە بانگ لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین، کە لە دژی هەموو ڕەنگەکانی هێرش و دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک یەکدەست بن و بەردەوام بن تێکۆشان.

هەروەها داوا لە دەوڵەتی تورکیش دەکەین، کە هێرشە دڕندانەکانی بۆ سەر کورد لە وڵاتانی دراوسێ، ڕابوەستێنێت و چارەسەری ئاشتییانە بۆ دۆزی کورد بدۆزێتەوە."

ک-ش