پەیەدە: پێویستە ئەزمون لە بەرخۆدانی کۆبانێ وەربگیرێت

پەیەدە رایگەیاند، بەرخۆدانی کۆبانێ بووە نیشانەی ئیرادەی ئازادی گەلی کورد و وتی، "پێویستە ئەزمون لە بەرخۆدانی کۆبانێ وەربگیرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم رۆژی کۆبانێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە کۆنگرەی کوردستاندا کە لە پەرلەمانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، بریاردرا کە ١ی تشرینی یەکەم وەک رۆژی پشتگیری جیهانی بۆ کۆبانێ بناسرێت کە کۆبانێ سمبوڵی تێکۆشانی دژی تیرۆر و لەناوبردنی داعشە. لەو رۆژەوە، کاروانی ئازادیخوازی و دیموکراتی لە سەرانسەری جیهان رژانە نێو شەقامەکان و پشتگیریان لە گەلی کورد کرد."

پەیەدە باسی ئەوەی کرد کە کۆبانێ کە بەر لە بەرخۆدان ناوی دەرنەکردبوو، بووەتە ئیرادەی گەلی کورد لەدژی تیرۆر. بۆ گەلانی ژێردەستە لە سەرانسەری جیهان بووە سمبوڵ و نمونە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی پەیەدەدا هاتووە، "ئێمە قەرزاری شەهیدانی بەرخۆدانی کۆبانێ و هەموو شەهیدانی ئازادی و بریندارانی داستانی کۆبانین."

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی بۆ گەلکراوە کە خاوەنداری لە گیانی بەرخۆدانی کۆبانی بکەن و ئەزمون لە بەرخۆدانە بیوێنەکەی کۆبانی وەربگرن لەبەرئەوەی تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئازادی، دیموکراسی و برایەتی گەلان.

ف.ق