پەژاک لە یۆتۆبۆری بۆ پشتیوانی لە چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەکی رێکخست

کۆمیتەى پەژاک لە شار یۆتۆبۆریی وڵاتی سوید، چالاکییەکی لە دژی رەشبگیریی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر گەنجان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێکخست و پشتیوانیی خۆیان بۆ گەنجان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردەوە.

کۆمیتەى پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە شاری یۆتۆبۆریی وڵاتی سوید بۆ پشتیوانی لە چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەکی رێکخست.

 کۆماری ئیسلامی ئێران شەپۆلێکی ڕەشبگیریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە و لەو رەشبگیرییەدا نزیکەى ٧٠ گەنج و چالاکوانی مەدەنی و ژینگە پارێز دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

 بۆ مەحکومکردنی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران، بە دەستپێشخەریی کۆمیتەى پەژاک لە یوتۆبۆری و بە بەشداریی ژمارەیەک لە چالاکوانان ئەو چالاکییە بەڕێوە چوو. لە چالاکییەکەدا پشتیوانی لە گەنجان و چالاکوانی دەستگیرکراو کرا و رەشبگیرکردن و بێسەرشوێنبوونیان ئیدانە کرا.

ژ.ت