قه‌سه‌ده‌ ناسنامه‌ی ٥ شه‌هیدی عه‌ین عیسای راگه‌یاند

قه‌سه‌ده‌ ناسنامه‌ی ٥ شه‌ڕڤانی راگه‌یاند كه‌ له‌ عه‌ین عیسا شه‌هید بوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده‌) له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ناسنامه‌ی ٥ شه‌ڕڤانی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانی داگیركه‌ری تورك بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا شه‌هید بوون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌ ناوی شه‌هیده‌كان به‌م جۆره‌یه‌: ئیبراهیم سلێمان محه‌مه‌د (فرات)، حسێن جیهاد حسێن (كه‌نداڵ)، حه‌مید عه‌لی به‌شار (ئێرش حه‌مدوش، محه‌مه‌د سالم ئه‌لهه‌زال (جه‌واد) و هیلال محه‌مه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د (مه‌سعود).

قه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاندووه‌، "ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانیمان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئیراده‌ و هێزی ئێمه‌ بۆ جێبه‌ێكردنی سه‌ركه‌وتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانمان زیاتر ده‌بێت.

ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

ناوی شۆڕشگێڕی: فرات

ناو و پاشناو: ئیبراهیم سلێمان محه‌مه‌د

ناوی دایك: فه‌رجه‌

شوێن و كاتی له‌دایكبوون: دێره‌زور ١٩٩٧

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌ین عیسا ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢

 

ناوی شۆڕشگێڕی: كه‌نداڵ

ناو و پاشناو: حسێن جیهاد حسێن

ناوی دایك: سه‌ورا

شوێن و كاتی له‌دایكبوون: دێره‌ زور كه‌سرا ٢٠٠٢

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌ین عیسا ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢

 

ناوی شۆڕشگێڕی: ئێریش حه‌مدوش

ناو و پاشناو: حه‌مید ئه‌لبه‌شار

ناوی دایك: ئه‌مینه‌ حه‌سون

شوێن و كاتی له‌دایكبوون: كۆبانێ حه‌نكوش ٢٠٠٠

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌ین عیسا ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢

 

ناوی شۆڕشگێڕی: جه‌واد

ناو و پاشناو: محه‌مه‌د سالم ئه‌لهه‌زال

ناوی دایك: عه‌سریه‌

شوێن و كاتی له‌دایكبوون: دێره‌زور كه‌سرا ٢٠٠٤

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌ین عیسا ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢

 

ناوی شۆڕشگێڕی: مه‌سعود

ناو و پاشناو: هیلال محه‌مه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د فاتم

ناوی دایك: فاتم

شوێن و كاتی له‌دایكبوون: عه‌ین عیسا ٢٠٠٢

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌ین عیسا ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢

هـ . ب