قەسەدە ٩ دیلکراوی ژێر دەستی داعش ڕزگارکرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ٩ کەسیان رزگارکرد، کە لە زیندانی حەسەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوون.

چەتەکانی داعش ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم هێرشیان کردە سەر زیندانی سەناعەى حەسەکە و لەو رۆژەوە ئۆپەراسیۆنی دژ بە چەتەکان بەردەوامە.

هێزەکانی قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی شەوی دووشەممە بۆ سەر زیندانەکە، ٩ کەسیان ڕزگارکرد، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوون.

 پێشبینی دەکرێت، قەسەدە راگەیاندراوێک لەسەر ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن ئەو دیلانە بڵاو بکاتەوە.

ژ.ت