قەسەدە: ٩ کارمەندمان ڕزگارکردووە و ئۆپەراسیۆنیش بەردەوامە

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە، ٩ کارمەند، کە لەلایەن داعشەوە لە زیندانی سەناعەی حەسەکە دیلکرابوون، ئازادکراوان و گواسترانەتەوە بۆ شوێنی ئارام.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە، ٩ کارمەند، کە لەلایەن داعشەوە لە زیندانی سەناعەی حەسەکە دیلکرابوون، ئازادکراوان و گواسترانەتەوە بۆ شوێنی ئارام.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لە زیندانی سەناعە و ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی دێرەزۆر و ڕەقا بەردەوامە.

راگەیاندراوەکەی قەسەدە لەوبارەیەوە:

"ئێوارەی دوێنێ هێزەکانمان ٩ کارمەندی زیندانی سەناعەیان لە دەستی داعش ڕزگارکرد و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی ئارام.

لە گەڕەکی زهور ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنینی هێزەکانمان دژی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە، چەتەکانی داعش لە ناو ماڵی هاوڵاتیاندا گیریانخواردووە. لە ئاکامی گەمارۆدان و بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکە ٥ تیرۆریستی خۆکوژ کوژران.

لە گەڕەکی غوێرانی رۆژهەڵات، هێزەکانمان هێرشێکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا شەڕ روویدا و ٩ چەتە کوژران، کە ٢ چەتەیان  خۆکوژ بوون.

لەبەری ڕووباری خابوور لە باشوری حەسەکە، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەیان لە دژی چەتەکانی داعش ئەنجامدا، کە پلانیان هەبوو هاوکاریی ئەو چەتانە بکەن، کە لە زینداندا گەمارۆدراون، لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسۆنەدا ٣ چەتە کوژران.

هێزەکانمان بە هۆشیاری و هەستیارییەوە ئۆپراسیۆنی ئاسایشی و سەربازی لە زیندانی سەناعە و دەوروبەریدا و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و لە هەرێمی ڕەقە بەڕێوەدەبەن و ئۆپراسیۆنەکە بە بەهێزی بەردەوامە".

ژ.ت