قەسەدە ڕایگەیاند ئەوکەسەیان کە بنەماڵەکانی داعشی لە کەمپی هۆل دەڕفاند دەستگیرکردووە

قەسەدە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ئەو کەسەییان کە بنەماڵەی چەتەکانی داعشی لە کەمپی هۆل دەڕفاد و دەربازی دەرەوەی سووریای دەکرد، دەستگیرکردووە.

ناوەدنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەوان لە چوارجێوەی ئۆپەراسیۆنی ٧ی شوباتدا کە لە حەسەکە ئەنجامدرا، کەسێکیان کە بنەماڵەی چەتەکانی داعشی لە کەمپی هۆل دەڕفاند  دەستگیرکردووە.

قەسەدە دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکە ئاوەها زانیاریی بڵاو کردەوە: " هێزەکانی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە ڕۆژی ٧ی شوبات بە هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی لە هەرێمی حەدیدەی حەسەکە ئەو کەسەی کە بنەماڵەی چەتەکانی لە کەمپی هۆل دەڕفاند دەستگیر کردووە."

لە لایەکی ترەوە ڕۆژی ٨ی کانوونی دووهەم هێزەکانی ئاسایش لە کەمپی هول لە کاتێکدا هەوڵ دەدەن چەتەیەکی داعش بگرن، شەڕدێتە ئاراوە و چەتەکە دەکوژرێت.

ک-ش