قەسەدە: بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک دوورن لە ڕاستی

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ڕایگەیاند کە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک کە دەڵێت، ٣شەڕڤانی قەسەدە لەکاتێکدا هەوڵی ئەوەیان دەدا دەربازی ناوچە داگیرکراوەکان بن شەهید بوونە، ڕاست نییە.

قەسەدە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

" ڕۆژی ٢١ی شوبات، وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەرلاپەڕەی فەرمی خۆیدا هەوالێکی بڵاوکردەوە. بەپێی ئەوهەواڵە ، ٣ شەڕڤانی ئێمە کاتێک دەربازی ناوچەکانی ژێر داگیرکەری ئەوان دەبن وکراونەتە ئامانج و شەهید بوون. ئەو زانیارییانە ڕاست نییە، هیچ جووڵەیەکی ئێمە لەو هەرێمانەدا نییە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە هێرشەکانی خۆی بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە زۆری خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج، بە بڵاو کردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە دەیانهەوێت ڕاستییەکان پێچەوانە بکەنەوە و شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبەن. پێویستە گەلەکەمان و رایی گشتی لە هەمبەر سیاسەتی شەڕی تایبەت بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن."

ک-ش