قەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە

قەسەدە لە راگەیەنراوێکدا بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەدرۆخستەوە کە دەڵێت، لەماوەی ٤ رۆژدا ١٢ شەڕڤانیان شەهید بوون.

لە راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا کە ئەمڕۆ لە حسابی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆخستوەتەوە کە دەڵێت ١٢ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون.

قەسەدە وتی، " وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، رۆژانی ٨،٩،١٠ و ١١ی ئەیلول راگەیەنراوی بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەو ٤ رۆژەدا ١٢ شەڕڤانمان شەهید بوون. ئەو بانگەشانە درۆیە و هیچ بناغەیەکی نییە،"
ف.ق