قەسەدە: بەرپرسی شانەیەکی داعش و دوو ئەندامی شانەکە دەستگیرکراون

قەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانی یات ئۆپەراسیۆنێکیان لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزۆر ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا، سەرۆکی شانەیەکی داعش و دوو ئەندامی دیکەیان دەستگیرکران.

قەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانی یات ئۆپەراسیۆنێکیان لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزۆر ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا، سەرۆکی شانەیەکی داعش و دوو ئەندامی دیکەیان دەستگیرکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردەوە، ئەندامانی شانەیەکی داعش-یان لە دیرەزۆر دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە: "یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانمان دا ڕۆژی شەممە ٢١ی کانوونی دووەم ئۆپەراسیۆنێکیان لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزۆر دەستپێکرد".

قەسەدە ڕاشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە دژی شانەیەکی داعش لە شارۆچکەی شەهیل لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزۆر ئەنجامدرا، لەو شارۆچەکەیەدا شانەیەکی داعش کرایە ئامانج، کە هاوکاریی مەیدانی و لۆجستی بۆ شانەکانی تری داعش دابین دەکات.

قەسەدە ئەوەشی ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە دوو قۆناغدا ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا بەرپرسی شانەکە و ٢ ئەندامی شانەکە  دەستگیرکراون.

هەروەها ڕاگەیەندراوە، یات دەستیگرتووە بەسەر دەمانچەیەک، کڵاشنیکۆفێک و ٤ تەلەفۆنی ئەو شانەیەدا.

ژ.ت