قەسەدە: گرتووخانەی سەناعە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە

قەسەدە ئاشکرای کرد، هێزەکانیان گرتووخانەی سەناعەی حەسەکەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، کە چەتەکانی داعشی تێدابوون.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چوارچێوەی 'هەڵمەتی گورزی گەل' ئۆپراسیۆنی سەر گرتووخانەی سەناعە بە سەرکەوتوویی گەیشتە ئەنجام.

قەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، کە کۆنترۆڵی تەواوەتی گرتووخانەی سەناعەیان کردووە و سەرجەم چەتەکان کە لە ناوەوە بوون دەستگیرکراون.

داعش لە 20ی کانونی دووەمدا هێرشی کردە سەر گرتووخانەی سەناعە و ویستبووی سەرجەم چەتەکان هەڵبێن.

هـ . ب