قەسەدە: گروپێک لە چەتەکانی داعش کە بە نیازبوون لە رۆژی جەژندا تیرۆر بکەن دەستگیرکران

قەسەدە رایگەیاند کە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا لە شارۆچکەی سەحێلای دێرئەزۆر لە دژی شانە نەهێنییەکانی داعش کە بەنیاز بوون لە رۆژی جەژندا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا، ٢٩ چەتە دەستگیرکران.

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دەربارەی دەستگیر کردنی گروپیک لە چەتەکان داعش  کە بەنیاز بوون لە رۆژانی جەژندا کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: " ئەمڕۆ ١٣ی گولانی ٢٠٢١ لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە شارۆچکەی سەحێلای دێرئەزۆر ، لە دژی شانە نووستووەکانی داعش ئۆپەراسیۆنیک ئەنجامدرا.

قەسەدە ڕایگەیاند کە ئەم چەتانە بەنیاز بوون لە رۆژانی جەژندا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ٣٩ چەتەی داعش دەستگیرکرا و هەروەها دەستگیرا بە سەر چەندین پارچە چەک و ئامیری پێوەندی چەتەکاندا.

ک-ش