قەسەدە هێرشی سەر گرێ سپی تێکشکاند

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) وڵامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی گرێ سپی دایەوە و گورزی گەورەی لە داگیرکەراندا.

دەوڵەتی تورک بەپێی کاتی هەرێمەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمڕۆ گوندەکانی خربێت بەقیر، ئەریدا، زەنوبیا، سیوان لوقلوقو، کۆر حەسەن و بیر زناری رۆژئاوای گرێ سپی بۆردومان کرد.

شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی داگیرکەران و چەتەکانی ئەنقەرەیان دایەوە.

بەپێی زانیاریەکان، رادارێک، ئۆتۆمبێڵێک کە دۆشکەی لەسەربووە و سەنگەرێکی دەوڵەتی تورک تێکشکێنراون. هەروەها ژمارەیەکی زۆر داگیرکەریش کوژراون و بریندارکراون.

لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لە گوندی سیوانی، سەربازێکی حکومەتی دیمەشق بریندار بووە.

ف.ق