قەسەدە: هێرشی سەر منبج تێکشکێنرا و ٢ داگیرکەر سزادران

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) رایگەیاند کە وڵامی هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باکوری منبج دراوەتەوە و لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، سێ هەوڵی داگیرکەریان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە باکوری منبج تێکشکاندووە.

قەسەدە راشیگەیاند، دوای بۆردومانی گوندەکان، چەتەکانی هەوڵیانداوە پێشڕەوی بکەن و رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی دەست بە هێرشی نوێ بکات، هەوڵەکانی زیاتر کردووە. راگەیەنرا کە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ٢ چەتەکان کوشتووە.

قەسەدە وتی، " شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، دوژمنیان ناچاری پاشەکشێ کردووە و رێگریان لە ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی دیکە کردووە."

ف.ق