قەسەدە: هێزە هاوبەشەکان تونێلێکی چەتەکانی داعشیان دۆزییەوە

قەسەدە ڕایگەیاند، لە ڕەقا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی ڕەقا"دا تونێلێکی چەتەکانی داعش لە ڕەقا دۆزرایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە هەڵمەتی "تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی ڕەقا" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێزە هاوبەشەکانی هەڵمەتی 'تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی ڕەقا'، دوێنێ تونێلێکی چەتەکانی داعشیان دۆزییەوە، کە چەتەکان لە کاتی داگیرکردنی ڕەقادا بەکاریان دەهێنا.

لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینی هێزەکاندا تونێلێکیان لە ناو بیناکانی گەڕەکی مشلەب دۆزییەوە، کە درێژییەکەی نزیکەی ٥٠ مەتر قوڵاییەکەی ٥ مەتر لە ژێر زەویدا بوو. ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان و جبەخانەیەکی زۆر لەو تونێلەدا جێگایان دەبوویەوە.

ژ.ت