قەسەدە جارێکی تر دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی لەبارەی شەهیدکردنی ١٥ شەڕڤانی قەسەدە بەدرۆ خستەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە راگەیەندراوێکی لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "وەزارەتی بەرگریی تورکی داگیرکەر لە رۆژانی ٢٩ی تشرینی یەکەم، ٢-٣-٤ی تشرینی دووەم راگەیەندراوی بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە لەو رۆژانەدا ١٥ شەڕڤانی ئێمەیان شەهید کردووە. ئەو بانگەشانەیان دوورن لە راستییەوە".

قەسەدە لە راگەیەندراوێکدا لە ٢١ی تشرینی یەکەم، بانگەشەکانی شەهیدکردنی ١٠ شەڕڤانی قەسەدەی بەدرۆ خستبووەوە.

قەسەدە لە ١٤ی تشرینی یەکەمیشدا ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردبووەوە: "وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە راگەیەندراوی ١٢-١٣ی تشرینی یەکەم بانگەشەی کردووە کە ٦ شەڕڤانی ئێمەی شەهید کردووە. ئەو بانگەشەیە دوورە لە راستییەوە".

هـ . ب