قەسەدە: لە دبسی ٥ چەتە کوژران و ٤ چەتەش بریندارکران

قەسەدە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی دبسی عەین عیسا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ٥ چەتەی داگیرکەری تورک کوژراون."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە رایگەیاند، هەوڵە داگیرکەریەکانی چەتەکان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک شکستێان پێهێنراوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٣:٤٥ هێرشیان کردە سەر گوندی دبسی باکوری رۆژئاوای عەین عیسا و هەوڵیاندا گوندەکە داگیر بکەن و رێگەی ئێم ٤ی نێودەولەتی کۆنتڕۆڵ بکەن.

هێزەکانمان بەرپەرچیان دایەوە و هەوڵی داگیرکەران تێکشکێنرا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا ٥ چەتە کوژران و ٤ چەتەش بریندار بوون."

لەبارەی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیان قەسەدە وتی، " چەتەکانی دەوڵەتی تەقەیان لە گوندنشینان کرد و لە ئەنجامدا کەسێکیان بە ناوی نەجیب ئەلویتی ٣٥ ساڵ شەهید بوو و سێ کەسێ دیکەیان بە ناوەکانی محەمەد شەریف ئەلویت (٨٣)، زەینبەب محەمەد (٣٠)  و ترفا مەراعی ئەلناشی و محەمەد فەییز ئەلمەنفی بریندار بوون.

قەسەدە وتیشی: دەوڵەتی دگیرکەری تورک لە راگەیەنراوەکانیدا دڕۆ بڵاودەکاتەوە و دەیەوێت رای گشتی هەڵبخەڵەتێنێت و خۆی وەک بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ پیشان بدات. دەوڵەتی تورک بە درۆوە دەڵێت، شەڕڤانان هێرشان ئەنجامداوە، بەڵام ناتوانێت دڕۆکانی بشارێتەوە."

ف.ق