قەسەدە: لە دێرەزور ٧ چەتەمان دەستگیرکردووە

قەسەدە رایگەیاند، کە لە شارۆچکەی عەزبا لە باکوری دێرەزور ٧ چەتەی سەر بە داعشیان دەستگیرکردووە.

ناوەندی راگەیاندنئ قەسەدە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووەم کە شانەیەکی چەتەکانی داعش کەلە ٧ چەتە پێکهاتبوو، لەشارۆچکەی عەزبای باکوری دێرەزور دەستگیرکراون.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییانە دراون:

"هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە هێزەکانمان و هێزەکانی ئایشی ناوخۆ بە هاوکاری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ٧ تیرۆریستی رێکخراوی داعشمان لە شارۆچکە عەزبا لە باکوری دێرەزور دەستگیرکرد.

هەروەها چەکی جیاجیا، ئامێری پەیوەندی، ئەو بەڵگەنامانەی کە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پشتڕاست دەکەنەوە دەستیان بەسەردا گیرا".

هـ . ب