قەسەدە: لە گوندەکانی گرێ سپی ٨ چەتە کوژران

قەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی گرێ سپی ٨ چەتە کوژراون و دوو ئۆتۆمبێڵی سەربازی و تانکێکیش تێکشکێنراون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) ئاماری هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەنێوان ٢١ی حوزەیران و ١ی تەمموز لە گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە ٢١ی حوزەیرانەوە تاوەکو ١ی تەمموز داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس ریزە هێرشیان لەبەرانبەر گوندەکانی گرێ سپی، رێگەی ئێم ٤ و شاروچکەی عەین عیسا ئەنجامداوە.

قەسەدە باسی ئەوەی کرد کە لە ئەنجامی ولامدانەوەی هێزەکانیاندا ٨ چەتە کوژراون و دەست بە سەر ٢ کامێرای چاودێریدا گیراوە و ٢ ئۆتۆمبێڵی سەربازی و تانکێکیش تێکشکێنراون.

ف.ق