قەسەدە: لە نزیک سنووری عێراق ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران

هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ڕایگەیاند، کە لە نزیک سنووری عێراق ٣ چەتەی داعشیان بە چەک و تەقەمەنیەوە دەستگیر کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوو، کە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی چەتەکانی داعش، لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٢ی تشرینی دووەم، سێ چەتەی داعش دەستگیرکراون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

هێزە تایبەتەکانی ئێمە لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٢ی تشرینی دووەم لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە دژی شانە نووستووەکانی داعش ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان دەستپێکرد.

ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەم لە ئۆپەراسیۆنێک لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر دوو چەتە دەستگیرکران و کۆگایەکی بۆمب و تەقەمەنی لەناوبرا.

ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم، لە ئۆپەراسیۆنێکی ڕۆژهەڵاتی شەداد لە ناوچەی نزیک سنووری عێراق، چەتەیەک کە لە سنوور دەپەڕینەوە، بە چەک و تەقەمەنییەوە دەستگیرکرا.

ف.ق