قەسەدە لە شەدادێ چەتەیەکی دەستگیرکرد

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی دژەتیرۆری قەسەدەدا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی شەدادێ، چەتەیەک دەستگیرکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە، ڕایگەیاند لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی دژەتیرۆری قەسەدە-دا کە بە پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەنجامدراوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی شەدادێ سەربە حەسەکە، چەتەیەک دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە-دا هاتووە: ئەو چەتەیەی دەستگیرکراوە بۆمبی دروست کردووە و ناردوویە بۆ شانە نۆستووەکانی چەتەکانی داعش، تا هێزەکانی قەسەدە، هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی بکەنە ئامانج، هەروەها دەستگیراوە بەسەر کەرەستەی تەقەمەنیی و هەندێک شتی تەکنیکی ئەو چەتەیەدا.

ف.ق